سێ هاوسەرۆکی تری شارەوانییەکانی هەدەپە سزای زیندانییان بەسەردا سەپێنرا

دوای دەستگیرکردنیان لە ١٥ی ئەم مانگەدا، ئەمڕۆ هەریەک لە هاوسەرۆکی شارەوانییەکانی ناوچەی ستەور و شەرمەخ و دێرکی پارتی گەلانی دیمۆکراتیک - هەدەپە بڕیاری گرتنیان دراو رەوانەی زیندان کران.

لە ١٥ی ئەم مانگەدا هەر یەک لە گولیستان ئونجو هاوسەرۆکی شارەوانی ناوچەی ستەور و نالان ئوزئایدن هاوسەرۆکی شارەوانی شەرمەخ و مولکیە ئەسمەز هاوسەرۆکی شارەوانی دێرک-ی پارتی گەلانی دیمۆکراتیک لە گەڵ ٤ کارمەندی شارەوانییەکان، دەستگیر کرابوون.

دوای ١٢ رۆژ لە کۆتاییهاتنی وەرگرتنی وتەی هەر سێ هاوسەرۆکی شارەوانییەکان و کارمەندەکانیان، ئەمڕۆ رەوانەی دادگا کران و لەسەر داوای داواکاری گشتی، بڕیاری گرتن بۆ هەر سێ هاوسەرۆکی شارەوانییەکانی هەدەپە دەرچوو و رەوانەی زیندان کران.

ستەور و شەرمەخ و دێرک، سێ ناوچەی شاری مێردینی باکوری کوردستانن.

ز.ش