سەید ئه‌حمه‌د پێنجوێنی دەدرێتە دادگه
كۆمه‌ڵێك چالاك و پارێزەری شاری هه‌ولێر بە تۆمەتی پشتگیری‌کردن لە تێرۆر و بریندارکردنی هەستی ڕای گشتی، مه‌لا سەید ئه‌حمه‌د پێنجوێنی دەدەنە دادگه.
كۆمه‌ڵێك چالاك و پارێزەری شاری هه‌ولێر بە تۆمەتی پشتگیری‌کردن لە تێرۆر و بریندارکردنی هەستی ڕای گشتی، مه‌لا سەید ئه‌حمه‌د پێنجوێنی دەدەنە دادگه.
سەید ئه‌حمه‌د پێنجوێنی لە گوتاری هەینیی ڕابردوو له‌سه‌ر مینبه‌ری مزگه‌وته‌وه هێرشی کردە سەر دەستکەوتەکانی هێزی سووریای دیموكراتی (قه‌سه‌ده) و هاوسۆزیی خۆی بۆ چەتەکانی داعش پیشان دا. ئه‌و مه‌لایه هاوشێوەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر تۆمه‌تی درۆی خسته‌پاڵ قه‌سه‌ده و هاوپەیمان و بە کۆمەڵكوژكردنی ژن و منداڵی داعش تۆمه‌تباری كردن.
ئەو گوتانه‌ی سەید ئه‌حمه‌د پێنجوێنی کاردانەوەی لێکەوتەوە. هاوڵاتیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و بە هاوسۆزی داعش له قه‌ڵه‌میان دا. هاوكات کۆمەڵێک چالاکی مه‌ده‌نی و پارێزەری شاری هه‌ولێر بڕیاریاندا مه‌لا سەید ئه‌حمه‌د پێنجوێنی بده‌نه دادگه.
پارێزەر ڕێبین سەباح بە ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)ی ڕایگه‌یاند: «ئێمە وەک کۆمەڵێك چالاکی مەدەنی و پارێزەری شاری هەوڵێر یاداشتێك ئاراستەی داواكاری گشتی دەکەین و سكاڵا لەسەر سەید ئەحمه‌د پێنجوێنی تۆمار دەکەین بە تۆمەتی ئەوەی ناوبراو بەو گوتانەی هەستی ڕای گشتی بریندار کردووە و پشتگیری لە تیرۆر کردووە.»
s.m