شاندێکی کەنەکە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای یەکێتی کۆبوویەوە
شاندێکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان-کەنەکە لەگەڵ هەریەک لە شاناز ئیبراهیم ئەحمد، کۆسرەت ڕەسوڵ و مەلا بەختیار کۆبۆیەوە.
شاندێکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان-کەنەکە لەگەڵ هەریەک لە شاناز ئیبراهیم ئەحمد، کۆسرەت ڕەسوڵ و مەلا بەختیار کۆبۆیەوە.
شاندەکەی کەنەکە بە سەرۆکایەتیی ئەحمەد قەرەموس، پێکھاتبوون لە شاڵاو حەفید، جێگری ھاوسەرۆکانی کەنەکە، ئەکرەم کەمال، ڕامان مەجید، مژدە عەباس و فەرھاد دۆسکی، ئەندامانی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەنەکە، بە جیا جیا لەگەڵ هەریەک لە شاناز ئیبراهیم ئەحمد، کۆسەرەت ڕەسوڵ جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، مەلا بەختیار لێپرسراوی مەکتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی کوردستان کۆبویەوە.
مەلا بەختیار لێپرسراوی مەکتەب سیاسی یەكێتی ڕایگەیاند:" پرسی کۆبوونەوەی ئێمە لەسەر ئەو دۆخە بوو کە هاتۆتە کایەوە لە ناوچەکە بە تایبەتی لەسەر ئەو هێڕشانەی لەسەر گەلی کورد هەیە، پێشمان وایە هەموو گفتوگۆیەک لەنێو خۆی ماڵی کورد سودی هەیە".
هەروەها وەتیشی دەبێت ئیستا کورد لە نیو خۆێدا یەکگرتو بێت ناکۆکیەکان بخاتە لاوە، لە ئیستاوە پلان دابینین چۆن مافی کورد لە دەستوری سوریا دیاری بکەین.
ئەحمەد قەرەموس هاوسەرۆکی کەنەکە سوپاسی یەکێتی نێشتیمانی کوردستانی کرد بۆ پێشوازی شاندی کەنەکە، ڕایگەیاند ئامانجی شاندی کەنەکە بۆ ئەو گەرەی کۆ بوونەوە لەگەڵ لایەنە سیاسیەکانی کوردستان ئەوەیە هەموو لایەک بەیەكەوە ڕوو بەرووی ئەو مەترسیانە ببنەوە کە ڕوو بەڕووی گەلی کورد دەبێتەوە.
ڕ..ح