لە ناوچەى جزیری شرنەخ پلەى گەرما گەیشتووەتە ٤٥ پلەی سەدی، ئەو کرێکارانەى سەرقاڵی دروستکردنى رێگاوبانن و سەرباری قورسیى کارەکەیان لە ژێر ئەو گەرما زۆرەدا بە بەردەوامى کار دەکەن. سەربارى کارە قورسەکەشیان، مافى تەواوى کارەکەیان پێنادرێت.
دەیان کرێکار لە کۆڵان و شەقامی گەڕەکانى نوروڵا، نوسەیبین و ئیدلی لە ناوچەى جزیری شرنەخ کار دەکەن. کارەکەیان قورسە و دەیانەوێت بەو کارە قورسە بژێویى ژیانى خۆیان دابین بکەن.
کرێکاران رایانگەیاند، کارەکەیان تاوەکو کۆتایى پایز بەردەوام دەبێت و رۆژانەش ٨٠ لیرەیان پێدەدرێت. راشیانگەیاند، ئەوە بڕە پارەیە مافی رەنج و ماندبوون و قورسیى کارەکەیان نییە، بەڵام پێداگرن لەسەر ئەوەى بۆ کار شوێن و زێدى خۆیان چۆڵ نەکەن.
کرێکارەکان وتیان "ئەگەر هەڵبژاردنى پێشوەخت (هەڵبژاردنى شارەوانییەکان) ئەنجام بدرێت، ئێمە شارەوانییەکەمان لە چەپۆکەى تاڵانکەرەکان رزگار دەکەین. ئێمە لەو کاتەدا مافی کارکردنەکەی خۆمان بە تەواوی وەردەگرین".
'لەبەر منداڵەکانمان ناچارین'
م.چ ماوەی ٢٠ سالە کاری دروستکردنى رێگاوبان دەکات لەبارەى قورسیی کارەکەیانەوە وتى "لە کاتژمێر ٧ى سبەى لە ژێرگەرماى خۆرەتاودا دەستبەکار دەبین تاوەکو کاتژمێر ٥ى ئێوارە. ئێمە لەبەر منداڵەکانمان ناچارین ئەو کارە بکەین. من ٢ منداڵم لە زانکۆ دەخوێنن. من تەنها خۆم خەرجیی خوێندنەکەیان دابین دەکەم. چەند ساڵ لەوە پێش مافى رۆژانەمان هەندێک لەمەى ئێستا زیاتر بوو. هەروەها ماوەى کاتژمێرەکانى کارکردنمان هەندێک کەمتر بوو. لەو کاتەدا سکاڵامان لەسەر کەمیى هەقدەستى رۆژانە و هەروەها زۆریى ماوەى کارکردن دەکرد، بەڵام ئێستا کەوتوینەتە دۆخێکى خراپتر".
کرێکارێکى تر بە ناوی س.ل رایگەیاند، ئێمە هیودارین و چاوەڕێین ئەو قەیومەى دەستى بەسەر شارەوانییەکەى دەبەپەدا گرتووە لێرە بڕوات، چونکە گەل شارەوانییەکەى خۆى دەوێت و دەیەوێت خۆى بەڕێوەى ببات.
س.ل وتیشی "ئێمە هەموو شتێک بۆ وڵاتەکەى خۆمان دەکەین، ئێمە درێژە بە کارەکەى خۆمان دەدەین و هەوڵ دەدەین بژێویى ژیانى خۆمان دابین بکەین".
ر.م