شیلادزێ، شەهید و بریندارهەیە
بەهۆی تەقەی هێزەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر ژمارەیەک هاووڵاتی لە شیلادزێ شەهید و بریندار بوون.
بەهۆی تەقەی هێزەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر ژمارەیەک هاووڵاتی لە شیلادزێ شەهید و بریندار بوون.
بە پێی ئەوزانیارییانەی کە لەئاژانسی هەواڵی ڕۆژنیوزی وەرگیراوە، لەئەنجامی تەقەی هێزەکانی سوپای تورکیاوە ژمارەیەک هاووڵاتی شەهید و بریندار بوون ، بەڵام بە تەواوی ژمارەیان نازانرێت.
ناڕەزایی هاووڵاتیانی کۆمەڵگەی سیرێ سەربە شیلادزێ لە دژی بنکە و بارەگاکانی سوپای تورکیا بەردەوامە و تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە چەندین تانک و بارەگا و ئۆتۆمبێلی سەربازیی سوپای تورکیان لە ناوچەکە سوتاندووە.
ناڕەزایی هاوڵاتیان لە کاتێکدایە، ٢٣ی کانوونی دوویەم ، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک سنووری دێرەلووکیان بۆردوومان کرد، کە بووە هۆی شەهیدبوونی چوارهاووڵاتیی و برینداربوونی دوو هاووڵاتی دیکە.
ک-ش