گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ٢٠ ساڵه به‌رده‌وامه و ڕۆژ به ڕۆژ گۆشه‌گیرییه‌كه تووندتر ده‌كرێت. چه‌ندین ساڵه ڕێگری له پارێزه‌ران و خانه‌واده‌ی ئۆجالان ده‌كرێت سه‌ردانی ئیمڕاڵی بكه‌ن. دوایین جاریش دادگه‌ی مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا به بیانووی كه‌می به‌ڵگه سكاڵایه‌كی پارێزه‌رانی ئۆجالانی ڕه‌تكرده‌وه كه به‌ر له ٨ ساڵ پێشكه‌شی دادگه‌كه‌یان كردبوو ده‌رباره‌ی ئه‌شكه‌نجه‌دانی ئۆجالان له ئیمڕاڵی. له لایه‌كی دیكه‌وه كۆمیته‌ی به‌رگرتن له ئه‌شكه‌نجه (سی پی تی) به بێده‌نگبوونی، ڕه‌وایه‌تی به گۆشه‌گیرییه‌كه ده‌دات.
له‌و باره‌یه‌وه عومه‌ر ئۆجالان په‌رله‌مانتاری شاری ڕوحای پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF) دوا و گوتی، ته‌نیا ڕسته‌كانی ئیمڕاڵی ده‌توانن توركیا ئاسووده بكه‌ن.
«توركیا به‌ره‌و كاره‌ساتێك ده‌چێت»
عومه‌ر ئۆجالان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه پارێزه‌ران، خانه‌واده و شاندی ئیمڕاڵی هیچ زانیارییه‌كیان نییه ده‌رباره‌ی دۆخی ته‌ندرووستیی به‌ڕێز ئۆجالان. گوتی: «ته‌نیا ئۆجالان ده‌توانێت ڕێگری له شه‌ڕی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین بكات. به گۆشه‌گیركردنی به‌ڕێز ئۆجالان هه‌موو كۆمه‌ڵگه گۆشه‌گیر ده‌كه‌ن. بۆ كۆتایی هێنان به‌م دۆخه پێویسته هه‌ر كه‌س چی له ده‌ست دێت بیكات. توركیا به‌ره‌و كاره‌ساتێك ده‌چێت. بۆ ڕێگرتن له‌م دۆخه‌ش پێویسته كه‌س و لایه‌نی دیموكرات، ڕۆشنبیر، ڕۆژنامه‌وان، نووسه‌ر و گه‌لی كورد ئه‌ركی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن. ئه‌ركه‌كه‌ش هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیرییه.»
«موخاته‌بی سه‌ره‌كیی كێشه‌ی كورد به‌ڕێز ئۆجالانه، پێویسته ئه‌مه به‌بێ قسه‌له‌سه‌ركردن و شرۆڤه‌كردن قبووڵ بكرێت. له‌م خاڵه‌دا ئێمه ده‌توانین سه‌یری مێژووش بكه‌ین، كاتێك له ساڵی ٢٠١٤ تا ٢٠١٥ له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه به موخاته‌بی كێشه‌ی كورد وه‌رگیرا، ٣ ساڵ به‌بێ دابڕان له‌نێوان به‌ڕێز ئۆجالان و به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ت پڕۆسه‌یه‌ك هاته ئاراوه. له‌و كاته‌دا ئارامی هاته سه‌ر ئه‌م خاكه و دێمۆكراتی پێشكه‌وت. به‌داخه‌وه له ٧ی حوزه‌یرانی ٢٠١٥ به‌دواوه ئه‌م بارودۆخه گۆڕا. كاتێك ده‌ستكه‌وته‌كانی كوردان پێشده‌كه‌ون، كۆماری توركیا به‌ره‌ی دژایه‌تی كردنی كوردان ده‌كاته‌وه. له دوای پڕۆسه‌ی ئاشتییه‌وه له كوردستان و توركیا شه‌ڕێكی تووند و سه‌خت له ئارادایه. ئامانجی سه‌ره‌كیی كۆمار داگیركردن و كۆچبه‌ركردنی گه‌لانی كوردستانه. له ساڵی ٢٠١٥ - ٢٠١٦ زۆر ناوچه و شاری كوردستان به ده‌ستی ده‌وڵه‌ت ڕووخێنران و هه‌وڵیان دا خه‌ڵك له واری خۆی كۆچ بكه‌ن.»
«گۆشه‌گیری تووند ده‌بێت، له توركیا ئاڵۆزی ده‌ستپێده‌كات»
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی هه‌ده‌په له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی: «تا ئه‌و كاته‌ی شه‌ڕ به‌رده‌وام بێت، دوژمنایه‌تی له‌نێو گه‌لی كورد و توركیشدا سه‌ختتر ده‌بێت. ملیۆنان مرۆڤ ئۆجالان وه‌ك ئیراده‌ی خۆیان ده‌بینن، به‌ڕێز ئۆجالان پایه‌ی ئاشتی و ئارامییه. پاش ئه‌وه‌ی به‌ڕێز ئۆجالان گۆشه‌گیر كرا، توركیا كه‌وته نێو گێژاوه‌وه. له ٥ی نیسانی ٢٠١٥ به‌دواوه هیچ زانیارییه‌ك ده‌رباره‌ی به‌ڕێز ئۆجالان نازانرێت.»
«كوردان ئیراده‌ی خۆیان پیشاندا»
عومه‌ر ئۆجالان به‌بیری خسته‌وه كه له ئه‌نجامی شه‌ڕی ٤٠ ساڵه‌دا ئیراده‌ی گه‌لی كورد هاتووه‌ته ئاراوه و گوتی: «٤٠ ساڵه له‌نێوان توركیا و په‌كه‌كه‌دا شه‌ڕێكی سه‌خت هه‌یه. سه‌دان گوندی كوردستان له لایه‌ن هێزه‌كانی ده‌وڵه‌ته‌وه خراكران و سووتێنران. ده‌یان كۆمه‌ڵكوژی له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه كران. به‌ڵام كوردان ده‌ستیان له دۆزی خۆیان به‌رنه‌دا و له ئه‌نجامی شه‌ڕی ٤٠ ساڵدا كورد بوونه خاوه‌نی ئیراده. كورد له نه‌بوونه‌وه بوون به هه‌بوون. پێویسته هه‌ر كه‌س ئه‌م ڕاستییه ببینێت. له به‌رانبه‌ر زۆرده‌ستیی كۆماری توركیا هه‌تا ئێستا ٢٨ ڕاپه‌ڕین دروست بوون و په‌كه‌كه‌ش دوایین ڕاپه‌ڕینه كه ٢٩هه‌مینه. ئه‌م تێكۆشانه‌ش ٤٠ ساڵه به‌رخۆدانێكی بێ وێنه ده‌كات. پێشه‌نگی ئه‌م دۆزه به‌ڕێز ئۆجالان و هاوڕێكانیه‌تی. به‌ر له ٤٠ ساڵ هیچ كه‌سێك له ئامه‌د نه‌یده‌توانی بڵێت كوردم، له‌سه‌ر ئه‌م خاكه كه‌س نه‌یده‌توانی به زمانی خۆی قسه بكات. ئێستا كورد خاوه‌نداره‌تی له ئیراده، زمان، كولتوور و ناسنامه‌ی خۆی ده‌كات و ده‌ڵێت وه‌ڵاتێكم هه‌یه ئه‌ویش كوردستانه. لێره‌دا ئیراده و تێكۆشانی ٤٠ ساڵه ده‌رده‌كه‌وێت.»
«له‌سه‌ر گۆشه‌گیری ڕێككه‌وتوون»
په‌رله‌مانتاری شاری ڕوحای هه‌ده‌په عومه‌ر ئۆجالان هێمای بۆ ئه‌وه كرد كه ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئۆجالان بگیرێت، ئه‌وا توركیا ئاسووده ده‌بێت.
«ته‌نیا ٢ ڕسته له ئیمڕاڵییه‌وه بێت، ده‌توانێت توركیا ئاسووده بكات. بۆ كۆتایی هێنان به‌م گۆشه‌گیرییه چالاكی ده‌كرێن، ئه‌م چالاكییانه واتادارن به‌ڵام به‌س نین. به‌ڕێز ئۆجالان بۆ ئاشتی و ئارامی ئاكتۆرێكی گرینگه. هۆكاری گۆشه‌گیریش ئه‌مه‌یه. هێزه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانیش له‌م كاره‌دا تێوه‌گلاون و ڕێككه‌وتنێك هه‌یه. ئه‌م هه‌لومه‌رجه ڕێ بۆ شه‌ڕێكی گه‌وره‌ی براكان ده‌كاته‌وه. ڕۆژه‌ڤی سه‌ره‌كیی ئێمه كۆتایی هێنانه به گۆشه‌گیری، چونكه ئاشتی و ئارامی وه‌ها به‌دی دێت. ئه‌گه‌ر وه‌ها نه‌بێت وه‌ڵات به‌ره‌و دابه‌شبوون ده‌چێت. ئێستا شه‌ڕێكی ناوخۆیی هه‌یه.»
«دادگه‌ی مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا ڕه‌وایه‌تی به گۆشه‌گیری ده‌دات»
په‌رله‌مانتار عومه‌ر ئۆجالان له به‌رانبه‌ر بڕیاره‌كه‌ی دادگه‌ی مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا ناڕه‌زایه‌تی پیشان دا و ڕایگه‌یاند: «بڕیاره‌كه له ئه‌نجامی سه‌وداكاریی سیاسی دراوه و نیشانه‌ی درێژه‌پێدانی پیلانگێڕیی نێوده‌وڵه‌تییه له دژی به‌ڕێز ئۆجالان. پێویسته دادگه‌ی مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا و سی پی تی نه‌بنه به‌شێك له سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ت و به گوێره‌ی ئه‌ركی خۆیان مامه‌ڵه بكه‌ن. ئه‌وان به هه‌ڵوێستیان بوونه‌ته هاوبه‌شی توركیا و ده‌یانه‌وێت ڕه‌وایه‌تی به ئه‌شكه‌نجه بده‌ن.»
s.m