هونه‌رمه‌ند فه‌رهاد توونچ له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، ئه‌و ئاگره‌ی له لادێی بالی و گوندی موشكره‌كێ كه‌وتووه‌ته‌وه ماوه‌ی ٥ ڕۆژه به‌رده‌وامه. گوتیشی: «له دوای ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی دوێنێ ئاگر له به‌شێكی گرینگی ناوچه‌كه كوژێندراوه‌ته‌وه.»
فه‌رهاد توونچ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه له هیچ شوێنێكی دیكه‌ی جیهان نه‌بینراوه به ئامێره‌كانی كشتوكاڵ هه‌وڵی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگرێكی وه‌ها گه‌وره بدرێت. ناوبراو گوتی: «ده‌وڵه‌ت بێگومان ده‌یتوانی به ده‌رفه‌ته‌كانی خۆی له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ئاگره‌كه دامركێنێته‌وه، به‌ڵام وه‌ڵامی هیچ بانگه‌وازێكی ئێمه له‌وباره‌یه‌وه نه‌درایه‌وه.»
«به‌شێكه له سیاسه‌تی ئاسایشی»
توونچ هێمای بۆ ئه‌وه كرد كه ئه‌و ئاگره‌ی له دارستانه‌كان كه‌وتووه‌ته‌وه به‌شێكه له سیاسه‌تی «ئاسایشی» و گوتی: «سیاسه‌تی ئاسایشی هه‌ناسه‌ی له‌به‌ر ئه‌م شاره بڕیوه. ئه‌و لێدوانانه‌ی كاربه‌ده‌ستان ده‌یده‌ن دوورن له ڕاستییه‌وه. ئه‌وه‌ی ڕای گشتی هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنێت وێنه و دیمه‌نه‌كانی سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان نین، به‌ڵكوو لێدوانی والییه‌تی توونجه‌لی (دێرسم) و سه‌رۆكایه‌تیی ئاكه‌په‌یه له شاره‌كه.»
«په‌رله‌مانتاری جه‌هه‌په بووه‌ته وته‌بێژی ئاكه‌په و دوژمنایه‌تی دێرسم ده‌كات»
هونه‌رمه‌ند فه‌رهاد توونچ له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا گوتی: «لێدوانه‌كانی والییه‌ت (پارێزگه) به‌شی چه‌واشه‌كردنی ڕای گشتی نه‌كرد، ئه‌م جاره گورسه‌ل ئه‌رۆل په‌رله‌مانتاری خارپێت-ی جه‌هه‌په (پارتی گه‌لی كۆماری) ده‌ستی به ڕۆڵگێڕان كرد.»
«گورسه‌ل ئه‌رۆل له‌م ڕۆژانه‌ی دواییدا كه ئاگره‌كه‌ی خۆزات كۆنتڕۆڵ كرا، ته‌نیا بۆ ٥ خوله‌ك هاتبوو. له به‌رانبه‌ر ئه‌و لێدوانه لایه‌نگر و دوور له به‌رپرسیاره‌تییه‌ی داویه‌تی، من گورسه‌ل ئه‌رۆل شه‌رمه‌زار ده‌كه‌م. گورسه‌ل ئه‌رۆل به لێدوانه‌كه‌ی، وه‌ك وته‌بێژی ئاكه‌په ڕه‌فتاری كرد و به ئاشكرا ده‌ریخست كه ئه‌و دوژمنی ئه‌م شاره و ئه‌م سرووشته‌یه.»
s.m