فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆردومانی قلابان و خواكوركیان كرد

هه‌په‌گه‌ ڕایگه‌یاند، فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی توركیا دوێنێ بۆردومانی ناوچه‌كانی قلابان و خواكوركیان كردووه‌. ئاشكراشی كرد كه‌ هیچ زیانێك به‌ هێزه‌كانیان نه‌گه‌یشتووه‌.

ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه‌) ده‌رباره‌ی بۆردومانی فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌. هه‌په‌گه‌ ڕایگه‌یاند: «ڕۆژی ٦ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٨\١٥ی سه‌رماوه‌ز فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر بۆردومانی دۆڵی شڤامه‌زێ-ی ده‌ڤه‌ری شه‌هید كه‌نداڵ-ی سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی قلابان-ی شرناخ-یان كرد. هه‌مان ڕۆژ كاتژمێر ١٨ ده‌وروبه‌ری چه‌می لۆلان-ی هه‌رێمی خواكورك-یان له‌ سنووری هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا بۆمباران كرد. به‌هۆی ئه‌م بۆردومانانه‌ هیچ زیانێك به‌ هێزه‌كانمان نه‌گه‌یشتووه‌.»

s.m