فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆردومانی ناوچه‌ی زێ-یان كرد
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر ڕۆژانی ٣ و ٤ی شوباتی ٢٠١٩\١٣ و ١٤ی ڕێبه‌ندان بۆردومانی ناوچه‌ی زێ-یان كردووه، به‌ڵام هیچ زیانێك به هێزه‌كانیان نه‌گه‌یشتووه.
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر ڕۆژانی ٣ و ٤ی شوباتی ٢٠١٩\١٣ و ١٤ی ڕێبه‌ندان بۆردومانی ناوچه‌ی زێ-یان كردووه، به‌ڵام هیچ زیانێك به هێزه‌كانیان نه‌گه‌یشتووه.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ڕاگه‌یه‌نراوێكی ده‌رباره‌ی بۆردومانی فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند: «فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كان ڕۆژی ٣ی شوبات\١٣ی ڕێبه‌ندان كاتژمێر ١١:٤٥ ده‌ڤه‌ری جیلۆی بچووك و ئه‌شكه‌وتی برینداران، ڕۆژی ٤ی شوبات\١٤ی ڕێبه‌ندان-یش له‌نێوان كاتژمێر ١٣:٣٠ و ١٥:٣٠ ده‌ڤه‌ری ساجا و ئه‌شكه‌وتی برینداران-یان بۆردومان كرد. به‌هۆی بۆردومانه‌كه هیچ زیانێك به هێزه‌كانمان نه‌گه‌یشتووه.»
s.m