فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆردومانی سنووری ئامێدی ده‌كه‌ن

فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی سوپای ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر بۆمبارانی سنووری قه‌زای ئامێدی ده‌كه‌ن له‌ ده‌ڤه‌ری بادینانی باشووری كوردستان.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان كه‌ له‌ ناوچه‌كه‌وه‌ وه‌رگیراون، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر له‌ كاتژمێر ١٤:٣٠ ده‌ستیان به‌ بۆمبارانكردنی سنووری قه‌زای ئامێدی كردووه‌ و تا ئێستاش بۆردومانه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌.

سوپای توركیای داگیركه‌ر دوێنێش له‌ دانی نیوه‌ڕۆدا بۆردومانی سنووری ئامێدی كرد.

s.m