فڕۆكە جەنگییەكانی تورك برادۆستیشان بۆردومان کرد
فڕۆكە جەنگییەكانی دەوڵەتی توركی داگیرکەر، چەند ناوچەیەکیان لە هەرێمی برادۆستیش بۆردومان کرد و تا ئێستاش فڕۆکەکان بەنزمی بەسەر ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوڕێنەوە.
فڕۆكە جەنگییەكانی دەوڵەتی توركی داگیرکەر، چەند ناوچەیەکیان لە هەرێمی برادۆستیش بۆردومان کرد و تا ئێستاش فڕۆکەکان بەنزمی بەسەر ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوڕێنەوە.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەكانی دەوڵەتی توركی داگیرکەر چەند ناوچەیەکیان لە هەرێمی برادۆستی سنوری پارێزگای هەولێر بۆردومان کرد و تا ئێستاش بەنزمی بەسەر ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوڕێنەوە.
هاوکات لەگەڵ بۆردومانی وەرتێ و قەندیل، فڕۆكەجەنگییەکانی توركیا، بۆردومانی مێرگەمیر و مێرگەڕەشیان لە هەرێمی برادۆست کرد. بە پێی هەواڵێکی رۆژ نیۆز، بەهۆی بۆردومانەكانەوە زەرەرو زیانیێكی زور بەر ژینگە و ڕەزو باخی هاوڵاتیان كەوتووە و بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیشەوە تاێستا زیاتر لە ١٨ گوند لەو سنورە چۆڵکراون و لە ئێستاشدا فڕۆكەكانی دەوڵەتی تورك زۆر بە نزمی بەسەر ناوچەكە دا دەسوڕێنەوە.
ز.ش