فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بادینان بۆردوومان دەکات

فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر٣ هەرێمی بادینان-ی باشووری کوردستان بۆردوومان دەکەن.


ئەمڕۆ کاتژمێر ٩:١٥ خولەک جارێکی دیکە فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر دەستی بە بۆردوومانکردنی ناوچەکانی ئاڤاشین، گەلی باڵندە، کوڕەژارۆ-ی هەرێمی بادینان کرد.

فڕۆکە جەنگییەکان دوو جار بۆردوومانیان کرد و هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵەش سوڕانەوەیان بە ئاسمانی ئەو ناوچانەدا بەردەوامە.

فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکای داگیرکەر بەردەوام بادینان و برادۆست و باڵەیان-ی قەندیل دەکاتە ئامانج.

دەربارەی زیانەکانی ئەو بۆردمانانە تائیستا هیچ زانیارییەکئ بلاونەکراوەتەوە.

ک-ش