فەرماندەیی یەبەشە-یەژەشە جەژنی ئێزدیی پیرۆز کرد

فەرماندەیی گشتی هێزەکانی یەبەشە و یەژەشە، جەژنی ڕۆژووی ئێزدیی لە جڤاکی ئێزدی پیرۆز کرد و ئاماژەیان بەوەدا، کە بە هەموو هێز و باوەڕی خۆیانەوە تێدەکۆشن بۆ ڕزگارکردنی کچانی دیلی دەستی داعش.

ئەمڕۆ فەرماندەیی گشتی یەبەشە و یەژەشە لەسەر جەژنی ڕۆژووی ئێزدییەکان ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.

لە ڕاگەیندراوەکەدا هاتووە: بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕۆژووی ئیزدی، ئەم جەژنە لە هەموو گەلەکەمان پیرۆز دەکەین، هیوامان ئەوەیە کە هەموو ڕۆژێکی خەڵکەکەمان جەژن و خۆشی بێت، وەک خەڵکی ئێزدی خاوەن کلتورێکی هەزاران ساڵەین، مێژوومان پڕاوپڕە لە بەرخۆدان و قارەمەمانێتی، کە لە  جڤاکی ئیمە نابڕێتەوە.

لە بەردەوامی هاتووە: لەم ڕۆژە پیرۆزەدا لە کەسایەتی قارەمانی گەورە مام زەکی شەنگالی، بەرخۆدان تۆڵهەڵدان و بێریڤان شەنگال ـدا هەموو شەهیدانمان کە لە ڕێگەی کۆمەڵگادا گیانی خۆیانیان فیداکرد، بە ڕێزداری بەبیردێنینەوە و بەڵێنی بەرزکردنەوەی تێکۆشانیان دووبارە دەکەینەوە، بە هەموو هێز و باوڕی خۆمانەوە تێدەکۆشن بۆ ڕزگارکردنی ئەو کچانەی بە دیل گیراون.

لە کۆتاییش هاتووە: بە هیوای ئەوەی یەکبوون و یەکڕیزی ئێزدیان پێکبێت، دووبارە ئەم جەژنە لە هەموو خەڵکی ئێزدی و دۆستانی خەڵکی ئێزدی پیرۆز دەکەین.

ف.ق