كه‌جه‌كه ده‌رباره‌ی سووتاندنی دارستانه‌كان بانگه‌وازی كرد
كه‌جه‌كه بانگه‌وازی كرد كه هه‌موو كه‌س له دژی سووتاندنی دارستانه‌كان له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیا هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ.
كه‌جه‌كه بانگه‌وازی كرد كه هه‌موو كه‌س له دژی سووتاندنی دارستانه‌كان له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیا هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ.
هاوسه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه) له به‌رانبه‌ر سووتاندنی دارستانه‌كان كه ماوه‌یه‌كه زیادی كردووه، به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند: ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌یه‌وێت جوانترین شوێنه‌كانی كوردستان بێ دارستان بكات.
كه‌جه‌كه سه‌رنجی ڕاكێشایه سه‌ر سووتاندنی دارستانه‌كان كه له دێرسم هه‌تا ئامه‌د، له بۆتان هه‌تا قه‌ندیل به‌رده‌وامه و ده‌ستنیشانی كرد كه سووتاندنی دارستانه‌كان تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تییه. كه‌جه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، ئه‌مه‌ریكا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به بێده‌نگییان بوونه‌ته هاوبه‌شی ئه‌م تاوانه.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوی كه‌جه‌كه:
«ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی فاشیستی ئاكه‌په - مه‌هه‌په به هێرشه‌كانی خۆیان بۆ له‌ناوبردنی بواره‌كانی ژیانی كوردان، دوژمنایه‌تیی خۆیان له دژی گه‌لی كورد به‌رفره‌وان كردووه. له‌م ساڵانه‌ی دواییدا سووتاندنی دارستانه‌كانی كردووه‌ته‌وه سیاسه‌ت و ساڵی ٢٠١٨ له ئاستێكی بێ وێنه‌دا دارستانه‌كان ده‌سووتێنێت. له دێرسم هه‌تا ئامه‌د، له بۆتان هه‌تا قه‌ندیل له ڕووبه‌رێكی هازاران كیلۆ مه‌تر چوارگۆشه به ئامرازه‌كانی شه‌ڕ دارستانه‌كان سووتێنراون و هێشتاش ئاگركه‌وتنه‌وه‌كان به‌رده‌وامن. هه‌م ڕێگری له‌و كه‌سانه ده‌كرێت كه ده‌یانه‌وێت ئاگره‌كه دابمركێننه‌وه، هه‌م بۆردومانی فڕۆكه و كۆپته‌ره جه‌نگییه‌كان له دارستانه‌كان به‌رده‌وامه. هه‌ر بۆمب و فیشه‌كێك كه ده‌ته‌قێت ده‌بێته هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه‌كی دیكه؛ جگه‌ری گه‌لی كورد و گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین ده‌كه‌نه خه‌ڵووز. به‌م شێوه‌یه ده‌یانه‌وێت ژینگه‌ی گه‌ل له‌ناوببه‌ن و كوردستان چۆڵ بكه‌ن.
ده‌وڵه‌تی تورك تابلۆی «بڕینی دارێك، كوشتنی مرۆڤێكه» له دارستانه‌كانی توركیا داده‌نێت، به‌ڵام له كوردستان هه‌موو ڕۆژێك هه‌زاران و ده‌یان هه‌زار دار ده‌سووتێنێت. نه‌ك ته‌نیا دار، هه‌موو زینده‌وه‌ره‌كانی نێو دارستانه‌كانیش له‌ناوده‌بات. ئه‌مه‌ش بۆ له‌ناوبردنی زه‌مینه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و سرووشتی ده‌كات كه گه‌ریلا پشتی پێده‌به‌ستێت. ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی ئاكه‌په - مه‌هه‌په كه له به‌رانبه‌ر تێكۆشانی ئازادیی گه‌لی كورد سه‌رناكه‌وێت، به تێگه‌یشتنی «یان با بۆ من بێت، یا با نه‌بێت» هه‌وڵ ده‌دات كوردستان بكاته شوێنێك كه ژیانی تێدا نه‌بێت.
ده‌یانه‌وێت ئه‌م جوگرافیایه بكه‌نه چۆله‌وانی
یه‌كێك له ده‌ڤه‌ره سه‌ره‌كییه‌كان كه له‌م هاوینه‌دا به‌رده‌وام ده‌سووتێت، دێرسمه. ئه‌وانه‌ی كه دێرسم وه‌ك [سه‌ركێش] ده‌بینن و به كوشتنی مرۆڤه‌كان كۆمه‌ڵكوژییان كرد، به سووتاندنی دارستانه‌كان به‌رده‌وامی به‌م قڕكردن و دوژمنایه‌تییه ده‌ده‌ن. دێرسم كه سه‌ری دانانه‌وێنێت و ته‌سلیم نابێت، ده‌یانه‌وێت به‌م سووتاندنه بیكه‌نه شوێنێك كه ژیانی لێ نه‌مێنێت. دێرسمییه‌كان كه له سه‌ڵانی ١٩٩٠ به سووتاندنی گونده‌كان كۆچكردنیان به‌سه‌ردا سه‌پێنرا، ئێستاش به سووتاندنی دارستانه‌كان هه‌وڵ ده‌درێت كه له واری خۆیان نه‌مێنن. كاتێك له ده‌ڤه‌رێكی توركیا دارستانێك ده‌سووتێت، ده‌وڵه‌ت هه‌موو ده‌رفه‌ته‌كانی خۆی بۆ دامركاندنه‌وه‌ی به‌كاردێنێت. به‌ڵام له دێرسم به خۆشحاڵییه‌وه سه‌یری سووتان ده‌كات. ئه‌مه ئه‌وه ده‌رده‌خات كه به چ شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دێرسم ده‌كات.
دێرسم یه‌كێكه له جوانترین ده‌ڤه‌ره‌كانی جوگرافیای كوردستان. بۆتان به جوانترین شوێنی جوگرافیای كوردستان ده‌ناسرێت. ئامه‌د كه یه‌كێك له شاره دێرینه‌كانمانه و وه‌ك دڵی كوردستان ده‌بینرێت، به‌رده‌وام ده‌كرێته ئامانجی مێتینگه‌ریی قڕكه‌ر. به سووتاندنی دارستانه‌كان ده‌یانه‌وێت ئه‌م جوگرافیایه بكه‌نه چۆڵه‌وانی. قڕكردنی كوردان به تاوانی قڕكردنی سرووشت ده‌گه‌یه‌ننه قۆناغێكی نوێ و به به‌رچاوی ته‌واوی جیهان ئه‌م تاوانه‌ی قڕكردن ده‌كه‌ن. به‌داخه‌وه هه‌موو جیهان به شه‌رمه‌زارییه‌كی گه‌وره‌وه ته‌نیا سه‌یری تاوانه‌كه ده‌كات. به‌م شێوه‌یه تاوانه‌كانی دژ به مرۆڤایه‌تی بێ سزا ده‌مێننه‌وه.
ئه‌ورووپا، ئه‌مه‌ریكا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هاوكاری ئه‌م تاوانه‌ن
به‌م هۆیه‌وه ئێمه بانگی هه‌موو جیهان ده‌كه‌ین، ئایا سووتاندنی دارستانه‌كان تاوان نییه؟ ئه‌و دارستانانه‌ی ده‌سووتێنرێن جگه‌ری هه‌موو مرۆڤایه‌تی نین؟ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و ئه‌و ڕێكخراوانه‌ی ده‌ڵێن له به‌رانبه‌ر تاوانه‌كانی دژ به مرۆڤایه‌تی هه‌ستیارن، بۆچی بێده‌نگن؟ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا كه توركیا ده‌یه‌وێت ببێته ئه‌ندامی، له به‌رانبه‌ر ئه‌م تاوانه بۆچی بێده‌نگه؟ ئه‌م بێده‌نگییه‌ی ئه‌ورووپا، ئه‌مه‌ریكا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌دڵنیاییه‌وه هاوكارییه بۆ ئه‌م تاوانه‌ی دژ به مرۆڤایه‌تی.
ئه‌م هه‌موو ئاگرتێبه‌ردانانه به كۆپته‌ر، فڕۆكه‌ی جه‌نگی و ئه‌و ئامرازانه‌ی شه‌ڕ ده‌كرێت كه ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ورووپا و زۆر وه‌ڵاتی جیهان ده‌یده‌نه توركیا. به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی له هیچ ده‌ڤه‌رێكی جیهان سووتاندنی دارستانه‌كان سه‌ربه‌ست نییه، ئه‌م وه‌ڵاتانه هاوكاری ئه‌م تاوانه‌ن. كاتێك له شوێنێكی دیكه‌ی جیهان ئاگر ده‌كه‌وێته‌وه هه‌موو كه‌س هه‌ڵده‌ستێته سه‌ر پێ، به‌ڵام بۆچی كه له كوردستان بێت هه‌موو كه‌س بێده‌نگه؟ سووتاندنی دارستانه‌كان نه‌ك ته‌نیا به گوێره‌ی قانوونه‌كانی توركیا، به‌ڵكوو به گوێره‌ی یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانیش تاوانه. له‌به‌رئه‌وه ئێمه داوا له هه‌موو ڕێكخراو و ده‌زگه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌كه‌ین كه له به‌رانبه‌ر ئه‌و ئاگركه‌وتنه‌وانه‌ی كوردستان هه‌ستنه سه‌رپێ.
پێویسته مرۆڤ له دژی سووتاندنی دارستانه‌كان هه‌ستێته سه‌ر پێ
كاتێك له ده‌ڤه‌رێكی دیكه‌ی توركیا ئاگر ده‌كه‌وێته‌وه، مێدیای تورك، ڕێكخراوه دیموكراتییه‌كان، ڕێكخستنه‌كانی ژینگه، هونه‌رمه‌ند، ڕۆشنبیر، سیاسه‌تمه‌دار و ڕای گشتی هه‌ستیاره. به‌ڵام كاتێك دێته سه‌ر كوردستان به ئاسایی داده‌نرێت و بێده‌نگییه‌ك دێته ئاراوه. ئه‌م دارستانانه جگه‌ری گه‌لانی توركیان. بۆ ئه‌وه‌ش، بانگی هه‌موو گه‌لانی توركیا ده‌كه‌ین كه له دژی سووتاندنی دارستانه‌كان كه ده‌وڵه‌ت له پشتیانه‌وه‌یه، ده‌نگی خۆیان به‌رز بكه‌نه‌وه.
گه‌لی كورد، لاوان و ژنانیش پێویسته له به‌رانبه‌ر سووتاندنی دارستانه‌كان نه‌وه‌ستن. به ته‌ور و بێڵ و هه‌موو ئه‌و ده‌رفه‌تانه‌ی هه‌یانه خۆیان بگه‌یه‌ننه شوێنی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه و یه‌كده‌ستانه ئاگره‌كان دابمركێننه‌وه. قڕكردنی دارستانه‌كان به سووتاندنی دارستانه‌كان، قڕكردنی كوردانه. هه‌ر وه‌ك چۆن له دژی ئه‌و قڕكردنه‌ین كه به زه‌خت، زوڵم، شه‌ڕ و قڕكردنی كولتووری ده‌كرێت، له دژی قڕكردنی سرووشتیش با هه‌ستینه سه‌ر پێ و نه‌هێڵین كه مه‌یدانه‌كانی ژیانمان له‌ناوببرێن.»
s.m