هاوسه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه) ده‌رباره‌ی هێرشی دوێنێی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا و كۆمه‌ڵكوژكردنی هاوڵاتییانی سیڤیلی باشووری كوردستان، به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه. كه‌جه‌كه داوای كرد خاوه‌نداره‌تی له شه‌هیدان بكرێت و له دژی فاشیزمی كۆماری تورك تێكۆشانی گه‌لان گه‌ش بكرێت.
به‌یاننامه‌كه‌ی كه‌جه‌كه:
پێویسته گه‌له‌كه‌مان گه‌وره‌ترین به‌رخۆدان كه مێژوو شاهیدی بۆ ده‌دات له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان و هه‌نده‌ران گه‌شتر بكات. ئه‌م به‌رخۆدانه شكۆداره‌ی گه‌له‌كه‌مان به‌ها به دۆسته‌كانمان ده‌دات و دوژمنه‌كانیشمان توڕه ده‌كات. ده‌وڵه‌تی توركی قڕكه‌ر كه ئیراده‌ی ئازادیی گه‌لی كورد قبووڵ ناكات به هه‌موو دڕنده‌یی خۆی له هه‌موو پارچه‌كان هێرش ده‌كاته سه‌ر گه‌له‌كه‌مان. ڕژێمی قڕكه‌ر دوایین جار له هێرشێكی ئاسمانی‌دا دژی ناوچه‌ی ڕه‌شاڤه-ی دێره‌لووك ٤ هاوڵاتیی سیڤیلی ئێمه‌ی كوشت و ٢ هاوڵاتیشی بریندار كرد. خوا ڕه‌حم ببارێنێت به‌سه‌ر ئه‌و هاوڵاتییانه‌ی كه شه‌هید بوون، داوای شیفاش بۆ برینداره‌كان ده‌كه‌ین. هاوخه‌می خۆمان بۆ خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و برینداره‌كان، هه‌روه‌ها هه‌موو گه‌لی كوردستان ده‌رده‌بڕین.
ده‌وڵه‌تی تورك هه‌موو كوردان ده‌كاته ئامانج
ئه‌م هێرشه هێرشی یه‌كه‌م نییه كه ده‌وڵه‌تی توركی فاشیست له باشووری كوردستان ده‌یكات و هاوڵاتییانی سیڤیلی ئێمه ده‌كاته ئامانج. ڕژێمی قڕكه‌ر تا ئێستا له باشووری كوردستان سه‌دان هاوڵاتیی سیڤیلی ئێمه‌ی كوشتووه. ڕژێمی فاشیست به هه‌مان شێوه له ڕۆژاڤا و باكووری كوردستان گه‌له‌كه‌مان ده‌كاته ئامانج و هه‌زاران هاوڵاتیی سیڤیل به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه ده‌كوژێت. ڕژێمی توركی فاشیست بۆ ئه‌وه‌ی جینۆسایدی دژ به كوردان بشارێته‌وه، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌یكات «له دژی كوردان نییه، به‌ڵكو ئێمه له دژی په‌كه‌كه و یه‌په‌گه شه‌ڕ ده‌كه‌ین». به‌م درۆیه ده‌یه‌وێت كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی دژ به كورد و دوژمنایه‌تییه‌كه‌ی بۆ كوردان بشارێته‌وه. به‌ڵام په‌كه‌كه و هه‌موو هێزه‌سیاسییه‌كانی كورد له ڕۆڵه‌كانی گه‌لی كورد پێكهاتوون. گه‌لی كورد به ڕۆڵه و پێشه‌نگه‌كانی بووه‌ته یه‌ك. پێشه‌نگه‌كان له‌پێناو شكاندنی سیاسه‌تی نكۆڵی و له‌ناوبردنی گه‌لی كورد خۆیان خستووه‌ته ڕیزی پێشه‌وه، گه‌لیش له ده‌وری پێشه‌نگ و ڕۆڵه‌كانی بووه‌ته قه‌ڵایه‌ك. له‌به‌رئه‌وه‌ش هه‌ر كه‌س یان كوردان به پێشه‌نگه‌كانیشییه‌وه قبووڵ ده‌كات یان به ئامانجیان ده‌گرێت. جیهان ئیدی گه‌یشتووه‌ته قۆناغی قبووڵكردنی كوردان به پێشه‌نگه‌كانیییه‌وه. به‌ڵام ده‌وڵه‌تی توركی قڕكه‌ر به‌قه‌ستی هه‌موو گه‌لی كورد به پێشه‌نگ و ڕۆڵه‌كانییه‌وه ده‌كاته ئامانج. له‌به‌رئه‌وه هه‌وڵ ده‌دات جیاوازی بخاته نێوان كوردان.
ئه‌م هێرشه‌ی كۆماری تورك له‌ژێر چاودێری و به پشتیوانی ئه‌مه‌ریكا و هێزه جیاوازه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كراوه. ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و شوێنانه‌ی كه فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی تورك كردوویانه‌ته ئامانج، له لایه‌ن فڕۆكه‌سیخووڕییه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه كراوه. ئاشكرایه كه ئه‌مه‌ریكا له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسییه‌كانی خۆی «خوێنی كوردان»ی پێشكه‌شی ده‌وڵه‌تی توركی خوێنخۆر كردووه. فڕۆكه‌سیخووڕییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كانی باشووری كوردستان ده‌فڕن و ناونیشانی كوردانیان پێده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك لێیان بدات. حكوومه‌تی باشووری كوردستان هه‌م به‌رپرسیاره له‌و فڕۆكه‌سیخووڕییانه‌ی هاوڵاتییانی ده‌كه‌نه ئامانج هه‌م وه‌ك «هاوبه‌شی تاوان» سه‌یری ده‌كرێت. نه‌پاراستنی هاوڵاتییان له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه، گومان لای گه‌له‌كه‌مان دروست ده‌كات و ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی گه‌ل له‌گه‌ڵ عێراق لاواز بكات.
«شه‌هیدانی دێره‌لووك له تێكۆشانی ئێمه‌دا ده‌ژین»
چی ده‌بێت با ببێت، باجه‌كه‌ی هه‌ر چی بێت، گه‌لی كوردستان له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان ئازاد ده‌بێت و پێداگره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ستاتۆی خۆی به‌ده‌ست بێنێت. ئه‌م پێداگرییه به ئیراده‌ی پۆڵایینی گه‌ریلا و چالاكییه‌كانی مانگرتنی بێ‌سنوور و بێ نۆبه‌ت له خواردن له چوار پارچه‌ی كوردستان و هه‌نده‌ران هه‌روه‌ها چالاكییه دیموكراتییه‌كان، ده‌رده‌كه‌وێت. هه‌ر قوربانی و شه‌هیدێك بدرێت، ده‌بێته به‌شێك له‌م تێكۆشانه. بێ شك و گومان شه‌هیدانی دێره‌لووك له‌تێكۆشانی ئێمه‌دا ده‌ژین و خاوه‌نداره‌تی له یادی ئه‌وان ده‌كه‌ین. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه داوا له هه‌موو گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ین كه خاوه‌نداره‌تی له شه‌هیدان بكه‌ن و له دژی فاشیزمی تورك تێكۆشان گه‌ش بكه‌ن. جارێكی دیكه ده‌ڵێین، ڕه‌حی خوا به‌سه‌ر شه‌هیداندا ببارێت، بۆ برینداران داوای شیفا ده‌كه‌ین و سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی شه‌هیده‌كان و گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ین.
s.m