كۆمه‌ڵانی لاوان یادی ٣ گه‌ریلای كرده‌وه
كۆردیناسیۆنی كۆمه‌ڵانی لاوان یادی ٣ گه‌ریلای كرده‌وه كه له ٩ و ١٨ی ئاب\١٨ و ٢٧ی گه‌لاوێژ له هه‌رێمی بۆتانی باكووری كوردستان شه‌هید بوون.
كۆردیناسیۆنی كۆمه‌ڵانی لاوان یادی ٣ گه‌ریلای كرده‌وه كه له ٩ و ١٨ی ئاب\١٨ و ٢٧ی گه‌لاوێژ له هه‌رێمی بۆتانی باكووری كوردستان شه‌هید بوون.
كۆردیناسیۆنی كۆمه‌ڵانی لاوان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و یادی ٣ گه‌ریلای كرده‌وه كه له ٩ و ١٨ی ئاب\١٨ و ٢٧ی گه‌لاوێژ له هه‌رێمی بۆتانی باكووری كوردستان شه‌هید بوون.
له په‌یامه‌كه‌دا هاتووه، «له بۆتان كه شایه‌تحاڵی یه‌كێك له شكۆدارترین به‌رخۆدانه‌كانی باكووری كوردستانه، هه‌ڤاڵانمان مه‌زڵووم كۆبانی، خه‌مگین ڕۆژ و ڕه‌شید سه‌ردار كه به ڕۆحی سه‌رهه‌ڵده به‌شدارییان له به‌رخۆدان كرد، له ڕۆژانی ڕابردوودا شه‌هید بوون. سه‌ره‌تا سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی هێژای هه‌ڤاڵانمان و گه‌لی وه‌ڵاتپارێز و هه‌موو هاوڕێیانیان ده‌كه‌ین.»
كۆردیناسیۆنه‌كه ده‌ستنیشانی كرد كه ئه‌وانه‌ی ڕێ له به‌رده‌م پێشكه‌وتنی گه‌وره ده‌كه‌نه‌وه، بێگومان كه‌سایه‌تییه پێشه‌نگه‌كانن.
له درێژه‌ی په‌یامه‌كه‌دا هاتووه: «له كاتێكدا كه شه‌ڕ سوور بوو و فاشیزم له ترسی له‌ناوچوون به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه هێرش ده‌كات، هاوڕێیانمان مه‌زڵووم كۆبانی، خه‌مگین ڕۆژ و ڕه‌شید سه‌ردار كه به فه‌رمانداره‌تیی هاوڕێ ئاتاكان ماهیر، جوودی ئامه‌د، ڕۆنی مونزوور و ژین‌دا ئه‌زگی شه‌ڕیان كرد، به پێشه‌نگیی فه‌رمانده‌ی لاو باران ماوا بوونه هێڵی ژیانی لاوانی كوردستان. له‌م كاته‌دا هه‌تا دوایین فیشه‌ك له دژی مێتینگه‌ری به ڕۆحی سه‌رهه‌ڵده شه‌ڕیان كرد. ترسیان خسته دڵی دوژمن و ناوی خۆیان له لاپه‌ڕه‌ی زێڕینی به‌رخۆدانی ئازادی نووسی.»
كۆردیناسیۆنی كۆمه‌ڵانی لاوان به‌ڵێنی دا كه تۆڵه‌ی هاوڕێیانی خۆیان بكه‌نه‌وه و له كۆتایی په‌یامه‌كه‌یدا هاتووه: «ئێمه به پراكتیك به شوێنپێی لاوانی شۆڕشگێڕ‌دا ده‌ڕۆین كه له كه‌سایه‌تی هه‌ڤاڵان مه‌زڵووم، خه‌مگین و ڕه‌شید-دا ڕه‌نگی دابوویه‌وه. به‌ڵێنی خۆمان دووباره ده‌كه‌ینه‌وه كه چه‌ته‌كانی فاشیستی ئاكه‌په - مه‌هه‌په تێكبشكێنین، له‌نێو ئه‌و خوێنه‌ی له كوردستاندا ڕژاندوویانه تۆڵه‌یان ده‌كه‌ینه‌وه. ئێمه جارێكی دیكه سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی هێژای شه‌هیدان و ته‌واوی گه‌لی كوردستان ده‌كه‌ین.»
s.m