لافاو زیانێكی زۆری لە ناوچەکانی کوردستان داوە
لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بارانێکی زۆردەبارێت.لە گوندەکانی قەندیل چەندین خانو وپرد روخاون، لەئامەد کەسێک گیانی لەدەستداوە. لە گەڤەردوو گوند چۆڵکراوە.
لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بارانێکی زۆردەبارێت.لە گوندەکانی قەندیل چەندین خانو وپرد روخاون، لەئامەد کەسێک گیانی لەدەستداوە. لە گەڤەردوو گوند چۆڵکراوە.
بارانێكی بەخوڕ لە شەوی ڕابردووەوە لە باشووری کوردستان بەردەوامە، بەوهۆیەوە لە چەندین شوێن لافاو هەستاوە و زیانی بەدواوەبووە، لەوچوارچێوەدا لە گوندەکانی قەندیل شەوی ڕابردووەوە باران بەردەوامی هەبووە و زیانی بەهاوڵاتیان گەیاندوووە.
بارانی بەخوڕ زیانی زۆری گەیاندووەتە گوندەکانی ناوچەی رانیەی سلێمانی و ناوچەی سۆران-ی هەولێر. بە هۆی باران ولافاو پردی گوندی بەرەێ هەڵوەشایەوە.
باران لە لە گوندەكانی دۆڵی رۆست-ی سەربە شارەدێ-ی سمیلانی سنووری شارۆچكەی چۆمان لافاوێكی زۆری دروستکردووە، بەوهۆیەوە ڕێگای نزیكەی ١٥ گوند پچڕاون وچەندین پرۆژەی ئاودێری وكارەباو ڕێگاوبانیش لەناوچوون.
خانوو وعەردی هاووڵاتیان کەوتنە ژێرئاوە'
بە پێی ئەوزانیارییانەی کە لە هەرێمەکە دەست کەوتووە ، لە گوندی قەڕنەدێ ٦، لەگوندی بەردێ ٣ و لەگوندی سینەمۆکێ ماڵێکی هاووڵاتیان ڕۆخاوە. دەربارەی دۆخی گوندەکانی دیکە زانیاری لەبەردەستدانییە . دەوترێت ژمارەی ئەو ماڵانەی کە بەهۆی لافاو ڕۆخاوە ڕوولە زیاد بوونە.
'دوو گوند لەگەڤەرچۆڵ کراون'
لە گوندەکانی ئاڵەکانان وکادیان کە دەکەوێتە ٢٠ کم ناوچەی گەڤەر ٣ ڕۆژە لەسەریەک بارانێکی بەخوڕدەبارێت. بە هۆی باران لافاو هەستاوە و ژمارەیەکی زۆرخانوو ڕوخاوە. بەهۆی لافاوەوە ئەو دووگوندە چۆل کراون و دانیشتوانەکانیان لەناوەندی گەڤەرجێگری کراون.
' لەئامەد کەسێک گیانی لەدەستدا'
لەئامەد بەهۆی باران بارین وخراپی کەش وهەوا پاسێک وەرگێڕا و لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەستدا و ٢٩ کەسی دیکەش بریندار بوون.
باران لە شڕناخ ومێردین خوڕ دەبارێت
باران لە شڕناخ و مێردین هەتاکو دەڕوات بەهێزتردەبێت. بەهۆی باران بارینەوە ئاو کەوتووەتە ناوماڵانەوە و سەربانی خانووەکان تێکچوون. هەروەها زۆربەی ڕێگەکانی هاتوچۆ بەستراوە.
ک-ش