خانه‌واده‌ی ئه‌و زیندانییانه‌ی له دژی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان له مانگرتنی بێسنووردان، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنج بخه‌نه سه‌ر دۆخی مانگرتوان ویستیان له به‌رده‌م زیندانی به‌شی «د» له ئامه‌د لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانی بده‌ن به‌ڵام پۆلیسی تورك ڕێگری كرد.
پۆلیس به بیانووی قه‌ده‌غه‌كرانی لێدوانه‌كه له لایه‌ن پارێزگاره‌وه گه‌مارۆی ده‌وروبه‌ری زیندانه‌كه‌ی دا و ڕێگرییان له خانه‌واده‌ی زیندانییان كرد. ئاماده‌بوان ڕێگری پۆلیسی توركیان شه‌رمه‌زار كرد.
پۆلیس هه‌وڵی دا له‌ژێر زه‌ختدا كه‌سوكاری زیندانییان سواری ئۆتۆمبێل بكات و له ناوچه‌كه دووریان بخه‌نه‌وه. خانه‌واده‌ی زیندانییان له دژی مامه‌ڵه‌ی پۆلیس وه‌ستانه‌وه و درووشمی «بژی به‌رخۆدانی زیندانه‌كان»یان گوته‌وه. دواتر پۆلیس به قه‌ڵغانه‌كانیان كه‌سوكاری زیندانییانیان له زیندانه‌كه دوورخسته‌وه.
هاوڵاتییه‌ك له‌نێو خانه‌واده‌ی زیندانییه‌كان ڕووی له پۆلیسه‌كان كرد و گوتی، «مه‌گه‌ر ئێوه منداڵتان نییه؟ وه‌زاره‌تی داد له‌كوێیه؟ ئێمه دایكین و دڵمان بۆ ڕۆڵه‌كانمان ده‌سووتێت.»
s.m