له ئێلح ٦ گه‌نج زیندانی كران
له‌و ٨ ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی گه‌نجانی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) كه له ئێلح ده‌ستگیركرابوون، ٦ كه‌سیان زیندانی كران.
له‌و ٨ ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی گه‌نجانی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) كه له ئێلح ده‌ستگیركرابوون، ٦ كه‌سیان زیندانی كران.
ڕۆژی ٢٨ی نیسان\٨ی گوڵان به‌مه‌به‌ستی سه‌رنج ڕاكێشانه سه‌ر به‌رخۆدانی مانگرتوان، له چواڕیانی باسن-ی شه‌قامی ئه‌تاتورك له شاری ئێلح-ی باكووری كوردستان چالاكیی «قه‌ڵغانی مرۆیی» به‌ڕێوه‌چوو.
پۆلیسی تورك به بیانووی ئه‌وه‌ی له كاتی چالاكییه‌كه‌دا كێشه بۆ هاتووچۆ دروست كراوه، له دره‌نگانی شه‌ودا هه‌ڵیكوتایه سه‌ر ماڵان و ٨ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی گه‌نجانی هه‌ده‌په‌ی ده‌ستگیر كرد.
ده‌ستگیركراوان به‌مه‌به‌ستی زیندانی كردن برانه دادگه و دادوه‌ر به بیانووی «ئه‌ندامه‌تیی ڕێكخستن» بڕیاری زیندانی كردنی بۆ ٦ له‌و ئه‌ندامانه‌ی هه‌ده‌په بڕیه‌وه. ٢ كه‌سیش به مه‌رجی پشكنینی دادی ئازاد كران.
ئه‌و كه‌سانه‌ی زیندانی كران بریتین له: به‌ژنوو مینتاش، هاندان كورناز، دژوار یوجه، بارش دالمش، ڕه‌نگین جان و ئه‌دا میرزا ئۆغلوو.
s.m