له دوو قۆڵه‌وه گه‌ریلا هێرشی كرده سه‌ر سوپای توركیا له لێلیكان
گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه له باشووری كوردستان، له گردی لێلیكانی هه‌رێمی برادۆست له دوو قۆڵه‌وه هێرشیان كرده سه‌ر هێزه‌كانی توركیای داگیركه‌ر.
گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه له باشووری كوردستان، له گردی لێلیكانی هه‌رێمی برادۆست له دوو قۆڵه‌وه هێرشیان كرده سه‌ر هێزه‌كانی توركیای داگیركه‌ر.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد، هێزه‌كانی گه‌ریلا ڕێكه‌وتی ٢٩-٣٠ی ئاب\٧-٨ی خه‌رمانان ٢ چالاكییان له دژی سوپای توركیای داگیركه‌ر ئه‌نجامداوه. هه‌په‌گه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه چالاكییه‌كان له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید پیرۆز و شه‌هید ئاگری ئه‌نجامدراون.
له ڕاگه‌یه‌نراوی هه‌په‌گه‌دا هاتووه، «٢٩ی ئاب\٧ی خه‌رمانان كاتژمێر ١١ هێزه‌كانمان له هه‌رێمی برادۆستی ده‌ڤه‌ری سیده‌كان، له گردی لێلیكان چالاكییه‌كیان له دژی سه‌ربازانی دوژمن ئه‌نجامداوه. هێزه‌كانمان له دوو قۆڵه‌وه هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ڕه‌بایه‌كانی دوژمن، له‌م چالاكییه‌دا ڕوون نه‌بوویه‌وه كه چه‌ند سه‌ربازی توركیا كوژراو و بریندار بوون.»
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌په‌گه ڕاشیگه‌یاند، «٣٠ی ئاب\٨ی خه‌رمانان كاتژمێر ٧ هێزه‌كانمان دوو جار له دژی هێزه‌كانی داگیركه‌ر له گردی لێلیكان چالاكییان ئه‌نجامداوه. له چالاكییه‌كه‌دا گورزی سه‌ركه‌وتوانه له ڕه‌بایه و په‌ناگه‌كانی سه‌ربازانی دوژمن دراوه، به‌ڵام ژماره‌ی سه‌ربازه كوژراو و برینداره‌كان ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه.»
هه‌روه‌ها هه‌په‌گه له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ٢٩ی ئاب\٧ی خه‌رمانان كاتژمێر ١٧ و ١٨ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا ده‌وروبه‌ری گوندی گوزێ-ی ناوچه‌ی به‌رگارێی سه‌ر به هه‌رێمی گارایان بۆردومان كردووه له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا.
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، له‌و بۆردومانه‌دا هیچ زیانێك به گه‌ریلاكان نه‌گه‌یشتووه.
s.m