له قلا‌بان و گه‌ڤه‌ر ٥ گه‌ریلا شه‌هید بوون
هه‌په‌گه ئاشكرای كرد به‌هۆی هێرشی ئاسمانیی سوپای توركیای داگیركه‌ر له قلا‌بان و گه‌ڤه‌ر ٥ گه‌ریلا شه‌هید بوون.
هه‌په‌گه ئاشكرای كرد به‌هۆی هێرشی ئاسمانیی سوپای توركیای داگیركه‌ر له قلا‌بان و گه‌ڤه‌ر ٥ گه‌ریلا شه‌هید بوون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ناسنامه‌ی ٥ گه‌ریلای ئاشكرا كرد كه له ناوچه‌ی قلا‌بان-ی شرنا‌خ و ناوچه‌ی گه‌ڤه‌ری جۆله‌مێرگ به‌هۆی هێرشی ئاسمانیی سوپای توركیای داگیركه‌ر شه‌هید بوون.
به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی هه‌په‌گه، ٣ گه‌ریلا ڕۆژی ١١ی ئاب\٢٠ی گه‌لاوێژ له ناوچه‌ی قلا‌بان-ی سه‌ر به شرنا‌خ شه‌هید بوون. هه‌روه‌ها ٢ گه‌ریلاش له ٣١ی ئاب\٩ی خه‌رمانان له ناوچه‌ی گه‌ڤه‌ری سه‌ر به جۆله‌مێرگ شه‌هید بوون.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی هه‌په‌گه‌دا هاتووه:
«سوپای توركیای داگیركه‌ر ڕۆژی ١١ی ئابی ٢٠١٨\٢٠ی گه‌لاوێژ له ده‌ڤه‌ری پیران-ی ناوچه‌ی قلا‌بان-ی شرنا‌خ به پشتیوانی هێزی ئاسمانی ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆنێكی به‌رفره‌وان كرد. به پشتگیریی فڕۆكه‌ی سیخووڕیی بێفڕۆكه‌وان، فڕۆكه جه‌نگییه‌كان و كۆپته‌ری جۆری كۆبرا به سه‌ختی بۆمبارانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌یان كرد. به‌هۆی ئه‌و بۆمبارانه ٣ گه‌ریلای قاره‌مانمان شه‌هید بوون.
٣١ی ئابی ٢٠١٨\٩ی خه‌رمانان، به‌هۆی بۆمبارانی سوپای توركیای داگیركه‌ر له گردی مه‌جلیس-ی ده‌ڤه‌ری چارچه‌لا-ی سه‌ر به ناوچه‌ی گه‌ڤه‌ری جۆله‌مێرگ ٢ هه‌ڤاڵمان شه‌هید بوون.»
هه‌په‌گه سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و گه‌لی وه‌ڵاتپارێزی كوردستان ده‌كات و ڕایگه‌یاندووه، «ئێمه جارێكی دیكه به‌ڵێن ده‌ده‌ین كه له‌پێناو ئازادكردنی كوردستان كه خه‌ون و خه‌یاڵی شه‌هیده‌كانمانه، به‌رده‌وامی به تێكۆشانی خۆمان بده‌ین.»
ناسنامه‌ی شه‌هیدان:
![]() |
ناسناو: فیراز دژوار |
![]() |
ناسناو: ڕه‌شید سه‌ردار |
![]() |
ناسناو: زنار ڕۆنی |
![]() |
ناسناو: ڕۆژبین دارا |
![]() |
ناسناو: ڤه‌ژین جوودی |
s.m