چالاكیی مانگرتنی نۆبه‌تدار له خواردن دژ به گۆشه‌گیریی سه‌ر ئیمڕاڵی له وارگه‌ی په‌نابه‌رانی شه‌هید ڕۆسته‌م جوودی له مه‌خموور له ڕۆژی ٥٢هه‌مدا به‌رده‌وامه. ئه‌مڕۆ به مه‌ڕاسیمێك گرووپی بیسته‌م كه له ١١ ژن و ٩ پیاو پێكهاتووه نۆبه‌تی مانگرتنه‌كه‌ی وه‌رگرت.
یه‌كێك له مانگرتوان به ناوی ئیحسان چه‌لی گوتی: «پێویسته گه‌لی كورد له دژی گۆشه‌گیری ده‌نگی خۆی به‌رزتر بكاته‌وه. له‌پێناو ئازادیی گه‌لی كورد به‌رخۆدانێكی گه‌وره پێویسته. له دژی گۆشه‌گیریش ده‌بێ له هه‌موو بوارێكه‌وه به‌رخۆدان بكه‌ین. پێویسته سی پی تی (كۆمیته‌ی به‌رگرتن له ئه‌شكه‌نجه-ی سه‌ر به یه‌كێتیی ئه‌ورووپا) ده‌موده‌ست ئه‌ركی خۆی جێبه‌جێ بكات و دژی گۆشه‌گیری هه‌وڵه‌كانی بخاته‌گه‌ڕ.»
له لایه‌كی دیكه‌وه مانگرتنی بێ‌سنوور و بێ نۆبه‌تی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی عه‌شتار فادیله تۆك له ڕۆژی ١٧هه‌مدا له مه‌خموور به‌رده‌وامه.
هه‌ولێر
هاوكات مانگرتن له خواردن له نوێنه‌رایه‌تیی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) له شاری هه‌ولێر بۆ هه‌مان مه‌به‌ست له ڕۆژی ٧٧هه‌مدا به‌رده‌وامه. نوێنه‌رانی لایه‌نه‌سیاسییه‌كان و هاوڵاتییان سه‌ردانی مانگرتوان ده‌كه‌ن. مام هادی باوكی شه‌هید باشوور سۆران-ی له عه‌فرین شه‌هید بووه، سه‌ردانی مانگرتوانی كرد. ئه‌مڕۆش گرووپی ٣٩هه‌م نۆبه‌تی چالاكییه‌كه‌ی وه‌رگرت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌ندامی هه‌ده‌په ناسر یاگز كه ٧٧ ڕۆژه له هه‌ولێر دژی گۆشه‌گیری ده‌ستی به مانگرتنی بێ‌سنوور و بێ نۆبه‌ت كردووه، سات به سات باری ته‌ندرووستیی خراپتر ده‌بێت. یاگز ڕایگه‌یاند، هه‌تا گۆشه‌گیریی كۆتایی دێت، به‌رده‌وام ده‌بێت له چالاكییه‌كه‌ی.
ئه‌ندامی نوێنه‌رایه‌تیی هه‌ده‌په‌ی باشووری كوردستان حه‌سه‌ن هێرش له مه‌ڕاسیمی ئاڵوگۆڕی نۆبه‌تی مانگرتندا سڵاوی له به‌رخۆدانی له‌یلا گیوڤه‌ن كرد و گوتی: «به‌ر له‌وه‌ی باری ته‌ندرووستیی مانگرتوان دژوارتر بێت، ده‌بێ هه‌موومان هه‌وڵه‌كانمان بخه‌ینه‌گه‌ڕ. بۆ ئه‌وه‌ی مانگرتوان شه‌هید نه‌بن، ده‌بێ كۆتایی به گۆشه‌گیری بهێنرێت.»
s.m