لەگەرمیان چالاکی مانگرتن لەخوردن لەدژی گۆشەگیری بەردەوامە

چالاکی مانگرتن لە خوارد دژبەگۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان لە باشوری کوردستان فراونتر دەبێت چالاکوانان بە ئێرادەیەکی بەرزەوە دەڵین تا شاکاندی گۆشگیری لەسەر عبدوڵا ئۆجەڵان بەردەوام دەبین لە چالاکیەکانمان.

ئەندازیارهەرێم محمود ٢٤ مانگی ڕابردوو لە شارۆچەکەی کەلاری ناوە ندی ئیداری گەریمان لە ئۆفیسی کاردکردنەکەی خۆی چالاکی مانگرتن لە خواردنی بێ سنوری لەدژی گۆشگیری لەسەر عبدوڵا ئۆجەلان ڕێبەری گەلی کورد ڕاگیاند، ئەو ئەندازیارە ئیستا لە ١٣-هەمین ڕۆژی مانگرتنەکەیدایە و دەڵیت: بە ئێڕادەیەکەی بەرزەوە لە چالاکیکەم  بەردەواوم دەبم.

ئەو چالاکیە بە ئەرکی ئەخالقی خۆم دەزانم

دەربارەی چالاکیەکەی هەرێم محمود بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)  دواو وتی: داواکاری من تەنها لە لاینی بەرامبەرم نییە بەڵکو داواکاری من لە کۆمەڵگا کوردیە  لە داوا ڕەواکانی خۆیان بێنە دەنگ، من کە دەستم بەو چالاکیە کردوە دەمەوێت خۆم ئەرکداربکەم بۆ گەلەکەم لە دژی داگیرکەران بوەستمەوە چونکە دووژمن هەموو سیمبوڵەکانی کورد لە زیندانەکاندا کۆت و بەند دەکەن، منیش بە ئەرکی ئەخلاقی خۆمی دەزانم کەبەم شیوازە چالاکییە خاونداری لە سیمبوڵەکانی گەلەکەم بکەم.

دەربارەی ئەو کەسانەی کە لە باشووری کوردستان دەستیان بە مانگرتن کردوە  هەرێم محمود وتی: من سوپاسی ئەو کەسانە دەکەم کە لە باشووری کوردستان بە شێوازی جۆراوجۆ دەستیان بەچالاکی مانگرتن کردوە، ئەو چالاکیانە جێگای دەست خۆشییە، کاتی ئەوهاتوە کۆمەڵگەی باشووری کوردستان بە ئاگای بێتەوە و بێنە مەیدان و خەباتی خۆیان پێش بخەن لە دژی گۆشگیری لەسەر ڕێبەرئاپۆ.

دووژمن لە بەرامبەرمان بێ چارە بووە

هەروەها وتێشی: ئەو جۆرە چالاکیانە جۆرێکە لە خەبات . بێگومان کاریگەری خۆی دەبێت پێشترێش ئەو جۆرە چالاکیانە تاقی کراونەتەوە بێگومان چالاکوانان گەییشتوونەتە ئامانجی خۆیان، ئاماژەی بەوەشدا کە چالاکیەکانیان خەباتێکی مەدەنیانە بەو جۆرە چالاکیانە هێزە داگیرکەرەکان بێچارە بوونە.

 ئەو چالاکوانە ڕخنەی لە بەشیک لە ڕاگیاندەنەکانی باشووری کوردستان گرت کە وەک پێوست چالاکیەکانیان ناکەنە ڕۆژەڤ وتی: بەشێک لە دەزگەکانی ڕاگەیاندنی باشووری کوردستان بوونەتە ئامرازێک بۆ ئەجیندای داگیرکەران، من هێچ جۆرە چاوروانێکم لەو جۆرە ڕاگیاندنانە نییە، بەڵکو ڕووی دەم دەکەمەوە ئەو ڕاگیاندنانەی کە هەمێشە خۆیان پێ لە بەرە گەلەدا بووە کە گرنگی نادەنە ئەوجۆرە چالاکییە دێموکراتیانەی کە ئێمە لە باشووری کوردستان لە بەرامبەرهێزە داگیرکەروکان و دووژمنان دەستمان پێکردوە.

چالاکی تا شکاندنی گۆشەگیری بەردەوام دەبێت

شەیما عەدنان چالاکێکی بواری ژنانە لە شاری کەلارماوەی پێنج ڕۆژە مانی لە خوارن گرتووە  وا بریارە چالاکیەکەی ماوەی مانگیك بەردەوام بێت، دەربارەی ئامانجی چالاکییکەی وتی: مانگرتنی ئێمە شێوازێکی تێکۆشانە دژی گۆشگیری لەسەر ڕێبەر ئاپۆ، لە ماوەی ڕابردوو دەوڵەتی تورکیا بۆ ماوەی ١٥ خولەک ڕیگەیاندا ڕێبەرئاپۆ چاوی بە خانەوادەکەی بکەوێت، بەڵام ئەوە بۆئێمە بەس نییە. ئامانجی ئێمە لەو چالاکییە شاکاندنی گۆشگیریە بە تەواوەتی.

دەبی ژنان خاوەنداریەتی لە ڕێبەرئاپۆ بکەن

هەروەها ئەو چالاکەی بواری ژنان داوکاری لە ژنانی باشووری کوردستان کرد کە بەشداری لەو جۆرە چالاکیانەدا بەکەن و دەڵیت: من وەک ژنێک کە لە باشووری کوردستان کە دەستم بە مانگرتن کردووە  دەڵیم با ژنان بە شدار بن لە چالاکی مانگرتن، چونکە شکاندنی گۆشگیری لەسەر ڕێبەر ئاپۆ هاوکات شکاندنی گۆشگیرە لەسەرژنان، لە مێژوویی مرۆڤایەتی هێچ کەسێک نەبوە وەک ڕیبەرئاپۆ شیکاری بۆ زهنەیتی پیاو سالاری و ئازادیەکانی ژنان کردبی، دەوڵەت بە گۆشگیرکردنی ڕێبەر ئاپۆ هزری ژنانی گۆشگیرکردوە، بۆیە دەبێت ژنان پێشناگایەتی ئەوتێکۆشانە بکەن فاشیزم تێک بشکین وڕێبەر ئاپۆ ئازاد بەکەن بۆ ئەوە کۆمەڵگا و ژنانیش ئازاد بن.

لە کۆتای قسەکانی شێما عەدانان بە ورەو ئێرادەیکی بەرزەوە وتی: ئێمە وەک ژنانی باشووری کوردستان دەڵین بە ڕووحی بەرخودانی لەیلا گوڤەن شۆرشی گەلی شیلادزێ گۆشگیری لەسەر ڕێبەر ئاپۆ دەشکینین.

ک-ش