لەیلا بەباشی لە١٥ی شوبات تێگەشتووە
دیلان سپێرتی ئەندامی بەرێوەبەری کەژەکە گەلەکۆمەی نێودەوڵەتی ١٥ی شوباتی شیکردەوە و وتی، " لەیلاگیوڤەن پەیامێکی گرینگی دابە هەمووان، بۆئەوەی کە ئێمە ڕخنە لە کەموکۆڕیی هەڤاڵیەتی خۆمان بگرین .
دیلان سپێرتی ئەندامی بەرێوەبەری کەژەکە گەلەکۆمەی نێودەوڵەتی ١٥ی شوباتی شیکردەوە و وتی، " لەیلاگیوڤەن پەیامێکی گرینگی دابە هەمووان، بۆئەوەی کە ئێمە ڕخنە لە کەموکۆڕیی هەڤاڵیەتی خۆمان بگرین .
دیلان سپێرتی لەسەرەتای قسەکانیدا ئاماژەی بە پەلاماری ساڵی ١٩٩٦ دا کە لەدژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدولائۆجالان ئەنجامدرابوو و وتی، " گەلەکۆمەی ١٩٩٦ لە شام(دەمشق) بەهێرشکردن بۆسەرڕێبەرئاپۆدەستیپێکرد وهاتاکو ئەمڕۆبەردەوامە. ئەوکات هەڤاڵ زیلان لەهەمبەرهەڕەشەکان لەدژی ڕێبەرئاپۆدا چالاکیی فیدایی ئەنجامدا. دوای گەلەکۆمەی نێودەوڵەتی ١٩٩٩چالاکیی" ئێوەناتوانن ڕۆژی ئێمە ڕەش بکەن" ئەنجامدرا. ئێمە سڵاودەنێرین بۆهەمووشەهیدانی شۆرش کە خۆیان کردە قەلغانی ئاگرلەدەوری ڕێبەرئاپۆدا.
'هێزە پیلانگێڕەکان دوژمنی کوردن'
دیلان سپێرتی ئەوەی خستەڕووکە گۆشەگیری لەسەرئۆجالان بەواتای گۆشەگیرکردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کۆمەڵگەی ئەخلاقی وسیاسیە. سپێرتی باسی ڕۆڵی خیانەتکارانی کرد لە بابەتی گەلەکۆمەداو وتی، " ئێمە ناتوانین ئیستا باسی کۆتایی هاتنی گەلەکۆمەبکەین. لەمێژوویی کوردستاندا چەندین ڕاپەڕین وبەرخۆدانی شکۆدارئەنجامدراوە.هیچ شتێک ناتوانێت پێش لەبەرخۆدانی گەلی کورد بگرێت بەڵام خیانەتکارەکان پشتیوانی دوژمنیان کرد. کورد گیران و کوژران.هەنێک خیانەتکارهەن کە دەستیان هەبوولە گەلەکۆمەی سەرڕێبەرئاپۆدا کە شەرمە بەئەوان بلێین کورد. ئەوکەسانە دوژمنی کورد وکوردستان وهەموو مرۆڤایەتین."
'پێویستە ڕخنەی خۆمان بکەین لەئاست کەمۆکۆریی لە هەڤاڵیەتیماندا'
دیلان وتی، " لەکاتی گرتنی سەرۆک ئاپۆدا هەتاکوئەمڕۆ زۆرجاران تەڤگەری پەکەکە وتەڤگەری ژنان وەلامی گەلەکۆمەی داوەتەوە، بەڵام دیسانەوە هەرکەمە. ڕێبەرئاپۆ باسی لەوەکردبوو کە بەهۆی کەموکۆڕیی لەهەڤاڵیەتیدا بەدیلگیراوە. ئەوکەموکۆڕییە تێنەگەییشتن لەڕێبەرئاپۆبوو. هەربۆیە تەڤگەری ئازادی وگەلی کوردستان دەبێت هەڤالیەتییەکی ڕاست لەگەل ڕێبەرئاپۆدا بنوێنین وڕخنەلەخۆمان بگرین. بەهەزاران کەس خۆیان فیدای ڕێبەرئاپۆکردووە وبوونە قەڵغان. تاکەشتێک کە ئێمەی لەسەرپێ هێشتووەتەوە ڕێبازی شەهیدانە.
'چالاکییەکەی لەیلاگیوڤەن پەیامێکی گرینگە'
دیلام سپێرتی ئەندامی بەڕێوەبەری کەژەکە فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کەرد عەبدولائۆجالانی بۆ بابەتی ئازادی ژنان نرخاند و باسی لەوەکرد کە گەلەکۆمە لەدژی ڕێبەرئاپۆگەلەکۆمەیە لەدژی هەموو ژنانە. دیلان تیشکی خستەسەرچالاکییەکەی لەیلاگیوڤەن هاوسەرۆکی کەجەدە وپارلمانتاری هەدەپەی جولەمێرگ کە لەدژی گۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدولائۆجالان دەستی داوەتە مانگرتن لەخواردن.
سپێرتی وتی، " ئەوهەڵمەتەی کە هەڤاڵ لەیلا گیوڤەن بۆئازادی رێبەرئاپۆدەستیپێکردووە و جەستەی خۆیی کردووەتە قەڵگان زۆرپیرۆز وبەواتایە. لەیلا گیوڤەن بۆخۆی وتبووی،" من بەهۆی کەموکۆڕی لەهەڤالیەتی خۆمدا ڕخنە لەخۆم دەگرم کە بووەهۆی گرتنی سەرۆک ئاپۆ. گیوڤەن باش لە ١٥ی شوبات تێگەیشتووە. دەبێت ئێمە لەهەمووکات زۆرتر پشتگیری چالاکییەکەی لەیلاگیوڤەن و هەموو چالاکانی مانگرتووبکەین. ئێمە سڵاودەنێرین بۆچالاکانی مانگرتووکە بۆ کۆتایی هێنان بەگۆشەگیری لەچالاکیی فیدایی دان.چالاکییەکەی لەیلاگیوڤەن پەیامێکی گرینگی دابەئێمە کە چالاکییەکانمان بەهێزتربکەین و ڕخنەلەخۆمان بگرین. ئێمەش بەگڕوتینێکی زۆرترەوە بەرخۆدانی بکەین."
ک-ش