لە ئامەد بۆردومان ولە لیجە قەدەغەی هاتووچۆ

بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر ٤ گوندی هەلهەلێ-ی ناوچەی هەزۆرۆ لەلایەن سوپای تورکیای داگیرکەرەوە بوردومان کرا. ڕاگەیەنرا کە دوای بۆردومانەکە هاووڵاتیانی گوندەکە تووشی نەخۆشی بوون.

دەوروبەری گوندی هەلهەلێ-ی ناوچەی هەزرۆ-ی ئامەد بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەلایەن سوپای تورکیاوە هێرشی ئاسمانی کرایەسەر.دەوترێت کە دوابەدوای بۆردومانی گوندەکە دانیشتوانی گوندە بە هۆی دوکەڵ وبۆنی ئەومادەیەی کە لەبۆمبەکەدا بووە تووشی ژانەسەربوون.

تائیستا نەزانراوە کە ئایا کەس بەهۆی ئەوبۆردومانەوە کوژراوە یان بریندار بووە.بە سەدان زرێپۆشی سەربازی گوندەکەیان گەمارۆداوە.

هەروەها سوپای تورکیا لە گوندەکانی دولوونای، چاڤووندوور، یالازا، باگلان و ئورتاج-ی سەربەلیجە وگوندی هەلهەلێ-یهەزەرۆی کە بۆردومان کراوە، قەدەغەی هاتۆچووی ڕاگەیاندووە.

ک-ش