لە ئامەد و جۆلەمێرگ ١٥ کەس دەستگیرکران
ئۆپەراسیۆنى سڕینەوەى سیاسی لە دژی گەلی کورد بەردەوامە. لە ئامەد و جۆلەمێرگ پۆلیس هەڵیانکوتایە سەر چەندین ماڵ و چەندین بەڕێوەبەر و ئەندام و لایەنگری هەدەپە و دەبەپەیان دەستگیرکرد.
ئۆپەراسیۆنى سڕینەوەى سیاسی لە دژی گەلی کورد بەردەوامە. لە ئامەد و جۆلەمێرگ پۆلیس هەڵیانکوتایە سەر چەندین ماڵ و چەندین بەڕێوەبەر و ئەندام و لایەنگری هەدەپە و دەبەپەیان دەستگیرکرد.
پۆلیسی تورک لە ناوەندی ئامەد دیسانەوە هەڵیانکوتایەوە سەر ماڵی هاووڵاتییانى کورد و چەندین بەڕێوەبەرى هەدەپە و دەبەپەیان دەستگیرکرد.
لە ئامەد ٧ هاوسەرۆک و بەڕێوەبەر دەستگیرکران
نەجمەدین بوراکماک هاوسەرۆکى هەدەپە لە باغلەر، وەهاب گیونای هاوسەرۆکى هەدەپە لە یەنی شەهیر، هالوک ئەیوب ئۆغڵو هاوسەرۆکى هەدەپە لە کایاپنار، عەلی ئالکان هاوسەرۆکى دەبەپە لە باغلەر، رەمەزان ئونگور بەڕێوەبەری هەدەپە و عوسمان دۆنا و سەعید دەمیر دەستگیر کران.
پۆلیسی تورک بەڕێوەبەرە دەستگیرکراوەکانیان برد بۆ بەڕێوەبەرایەتیى ئاسایشی ئامەد و باس لەوەش دەکرێت ژمارەى دەستگیرکراوەکان لەوە زیاترە، کە تا ئێستا ئاشکرا بووە.
لە جۆلەمێرگ ٨ کەس دەستگیرکران
٨ چالاکوان کە هەفتەى رابردوو بۆ پشتیوانیکردن لە مانگرتنەکەى لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکى کەجەدە مانیان گرتبوو، دەستگیرکران.
کەسە دەستگیرکراوەکان بریتین لە: زەینەب کایا هاوسەرۆکى هەدەپە لە جۆلەمێرگ، نورییە ئاکتاش هاوسەرۆکى دەبەپە لە جۆلەمێرگ، نەوزاد کاتا هاوسەرۆکى ناوچەى گەڤەر، شەهیربان ئاجار، کەسکین ئەرۆل، نەجیب جۆشکون و نورەدەین ئاتسز ئەندامانى هەدەپە و دەبەپە.
ر.م