لە ئاڤاشین و ئەبەخ گەریلاکان چالاکیان ئەنجام دا

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاند، گەریلاکان لە ئاڤاشین و ئەبەخ لەدژی یەکینەکانی سوپای تورکی داگیرکەر چالاکیان ئەنجام داوە و لە ئەبەخ دوو سەربازی تورک کوژران.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە لەبارەی چالاکیی گەریلاکان لە ئاڤاشین و ئەبەخ ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە.

ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگە بەم شێوەیەیە:

"هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی شەهید باگەر و شەهید ڕۆنیا دا لە ٢٦ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٦:٠٠دا لە دژی یەکینەکانی سوپای تورکی داگیرکەر لە تەپەی خودێ-ی ناوچەی ئاڤاشین-ی هەرێمی پاراستنی مەدیا چالاکییەکیان ئەنجام دا. هێزەکانمان لە سەنگەر و حەشارگەکانی دوژمنیان داوە. لەو چالاکییە دا ژمارەی سەربازە کوژراو و بریندارەکانی دوژمن نەزانراوە.

لە چوارچێوەی هەڵمەتی سەرفرازی شۆڕشگێڕی دا کە لە ناوچەی سەرحەد بەردەوامە، هێزەکانمان لە ٢٧ی تشرینی یەکەمدا لە کاتژمێر ١٦:٤٠ خولەکدا قولەغێکی پاسەوانی بنکەی سەربازی ساراخسوو-ی ئەبەخ-ی سەر بە وانیان کردوەتە ئامانج. لەو چالاکییەدا ٢ سەربازی تورک کوژراون.

کاتژمێر ٠٩:٣٠ی رۆژی ٢٧ی تشرینی یەکەم، فڕۆکە جەنگییەکانی تورک ناوچەی کانیسارکێ-ی سەر بە زاپ و کاتژمێر ١١:٠٠ش گردی کارۆخی قەندیل لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیایان بۆردومان کرد، لەو بۆردومانەدا هیچ زیانێک بە هێزەکانمان نەگەیشتووە".

ز.ش