لە ئێلح ٢ سەربازى تورکیا کوژران

لە ناوچەى هەزۆ لە پارێزگاى ئێلح لە باکوورى کوردستان شەڕ ڕوویدا و بەو هۆیەوە ٢ سەربازى سوپاى تورکیا کوژران.

لە نێوان گوندەکانى کوملوپنار و کۆجابەی لە ناوچەى هەزۆ لە پارێزگاى ئێلح بەهۆی ئۆپراسیۆنى سوپاى تورکیاوە شەڕ روویدا.

لەو شەڕەدا ٢ سەرباز برینداربوون و گوسترانەوە بۆ نەخۆشخانەى حکومیى هەزۆ و دواتر ئەو ٢ سەربازە لە نەخۆشخانە بەهۆى قورسیى برینەکانیانەوە مردن.

ئەو ناوچەیە کە ئۆپراسیۆنى سوپاى تورکیا تیایدا بەردەوامە، لەلایەن کۆپتەرە جەنگییەکانى تورکیاوە بۆردومان دەکرێت.

پارێزگاری ئێلح رایگەیاندووە، کە ٢ سەربازی سوپاى دەوڵەتەکەى لەو شەڕەدا کوژراون.

هەپەگە تاوەکو ئێستا لەبارەى ئەو شەڕەوە هیچ زانیارییەکى بڵاونەکردووەتەوە.

ر.م