لە زیندانى ئەرزرۆم زیندانییەکى تری مانگرتوو شەهید بوو
لە زیندانى ئەرزرۆم زیندانییەکى تری مانگرتوو بە ناوی زەهرا ساغڵام شەهید بوو.
لە زیندانى ئەرزرۆم زیندانییەکى تری مانگرتوو بە ناوی زەهرا ساغڵام شەهید بوو.
بنەماڵەى ساغڵام بۆ وەرگرتنەوەى تەرمی کچەکەیان چوون بۆ ئەرزرۆم.
بەپێى زانیارییەکان، تەرمی ساغڵام لە پزیشکى دادی ئەرزرۆمدایە و بڕیارە بنەماڵەکەى تەرمی کچەکەیان لەوێ وەربگرنەوە.
زەهرا ساغڵام خەڵکى ناوچەى گمگمی موشە.
تاوەکو ئێستا لە زیندانەکانی تورکیا دا هەر یەک لە زولکوف گەزەن و ئایتەن بەچەت مانگرتوو شەهید بوون.
زیندانیانى دۆزی پەکەکە و پاژک لە زیندانى تورکیا و باکووری کوردستان بە پێشەنگایەتیى لەیلا گیوڤەن لە چالاکیى مانگرتن لە خوارداندان بۆ تێکشکاندنى گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد.
ر.م