لە ستوتگارت بۆ ئازادی ئەندام پەرلەمانە گیراوەکان چالاکییەک ساز کر
لە شاری ستوتگارتی ئەلمانیا بۆ ئازادی هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە و ئەندام پەرلەمانە گیراوەکانی دیکە، چالاکییەک ساز کرا.
لە شاری ستوتگارتی ئەلمانیا بۆ ئازادی هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە و ئەندام پەرلەمانە گیراوەکانی دیکە، چالاکییەک ساز کرا.
دەستپێشخەری 'ئازادی بۆ فیگەن یوکسەکداغ و ئەندام پەرلەمانە گیراوەکانی هەدەپە' لە شاری ستوتگارتی ئەلمانیا چالاکیی ساز کرد.
سەرەتای چالاکییەکە، چالاکان وەک رێزگرێک بۆ شەهیدانی مانگی کانونی یەکەم، وەکو شەهیدانی کۆمەڵکوژی گورگوم و کۆمەڵکوژی رۆبۆسکی و گشت ئەو شۆڕشگێرانەی لەم مانگەدا شەهید بوون، خولەکێک بێدەنگ وەستان.
لە چالاکییەکەدا دروشمی 'ئازادی بۆ فیگەن یوکسەک داغ' و 'ئازادی بۆ دەمیرتاش' و 'ئازادی بۆ گیراوە سیاسیەکان' و 'بژی پێشەنگایەتی ئینتەرناسیۆنالیست' و 'ژن، ژیان، ئازادی' بەرز کرانەوەو بە زمانی ئەلمانی بڵاوکراوەیەک، کە لە لایەن دەستپێشخەرییەکەوە ئامادە کرابوو، خوێندرایەوە.
لە کۆتایی چالاکییەکەشدا جەخت کرایەوە، دەبێت بە زووترین کات ئەندام پەرلەمانە گیراوەکان، ئازاد بکرێن.
ز.ش