لە سوور دەستبەسەرکردن و قەیومەکان شەرمەزار کرا
لە ناوچەی سووری ئامەد، دەستگیرکردنی هاوسەرۆکی شارەوانیەکان و دەستبەسەرداگرتنی شارەوانیەکان لەلایەن قەیومەوە شەرمەزار کرا.
لە ناوچەی سووری ئامەد، دەستگیرکردنی هاوسەرۆکی شارەوانیەکان و دەستبەسەرداگرتنی شارەوانیەکان لەلایەن قەیومەوە شەرمەزار کرا.
رێکخستنی هەدەپەی ئامەد، دەستگیرکردنی هاوسەرۆکی شارەوانی سوور فیلیز بلووتتەکین و جەمال ئۆزدەمیر و دانانی قەیوم لە شوێنی ئەوان پرۆتەستۆ کرا.
لە چالاکیدا هاوسەرۆکی هەدەپەی شار هۆلیا ئالۆکمەن ویانک، زەیات جەیلان، بەڕێوەبەرانی پارتی و گەل ئامادە بوون و لە لایەن پۆلیسەوە گەمارۆ دران.
جەیلان، هاوسەرۆکی هەدەپە لە شارەکە ڕایگەیاند کە لە هەڵبژاردنی ٣١ی ئازاردا لەدژی سیاسەتی قەیووم سەرکەوتنێکی گەورە بەدەستهات و وتی: "گەل بەردەوام دژی سیاسەت قەیوم دەوستێتەوە، بە هیچ شێوەیەک فاشیزمی ئاکەپە/مەهەپە قبول ناکرێت. عەقڵیەتی فاشیزم لەناو دەچێت، بۆیە هێرش دەکات. قەیوم با بچنە ئەو شوێنانەی شایستەی ئەوانە".
'پاشەکشێ ناکەین'
ویانک-یش ڕایگەیاند کە ئەوان قەیوم قبول ناکەن و وتی: "هەدەپە، گەلی سوور ملکەچ نەبوون بەرانبەر سیاسەتی قەیومەکان. بۆ ئاشتی گەلان تێدەکۆشین. لێرە بەدواوەش تێدەکۆشین. پاشەکشێ ناکەین".
ف.ق