لە شارۆچکەی پێنجوێن چلەی ئیقبال مورادی بەڕێوەچوو
دوێنێ ئێوارە لە مەراسیمێكدا و بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حكومی و حزبیی و كەسوكاری شەهیدان و بنەماڵەکەی ئێقباڵ مورادی، لە شارۆچكەی پێنجوێن-ی سەر بە پارێزگای سلێمانی، چلەی شەهید ئیقبال مورادی بەڕێوەچوو.
دوێنێ ئێوارە لە مەراسیمێكدا و بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حكومی و حزبیی و كەسوكاری شەهیدان و بنەماڵەکەی ئێقباڵ مورادی، لە شارۆچكەی پێنجوێن-ی سەر بە پارێزگای سلێمانی، چلەی شەهید ئیقبال مورادی بەڕێوەچوو.
سەرلەئێوارەی دوێنێ لە هۆڵی كتێبخانەی گشتی پێنجوێن، بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی بەرچاو لە کەسایەتی وچین و توێژە جیاوازەكانی شارۆچكەی پێنجوێن، مەراسیمی چلەی ئیقبال مورادی بەڕێوە چوو.
سەرەتای مەراسیمەكە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ گیانی پاكی شەهیدان و داگیرساندنی چەند مۆمێك دەستیپێکرد.
پاشان لە لایەن دیدە ئیقبال، كچی ئیقبال مورادی، وتەی بنەماڵە خوێندرایەوە، كە تیایدا هاتبوو: وەك بنەماڵەی شەهید ئیقبال شانازی بە شەهیدبوونی باوكمانەوە دەكەین، چونكە تا لە ژیاندا بوو هەمیشە لە خەمی خاك و نیشتیمان و مافی مرۆڤدا بووە، بۆیە لەم یادەدا پەیمان دووپات دەكەینەوە، كە بە فكر و فەلسەفەی ئۆجالان درێژەپێدەری ڕێگای شەهیدان بین.
دواتر بە ناوی كۆمیتەی شەهیدانی كۆدارزاگرۆس سنە وتەیەكی پێشكەشكرد، كە تیایدا ڕژێمی ئێرانی بە ئەنجامدەری ئەو تیرۆرە لە قەڵەمدا و داوای لە وڵاتپارێزان و نیشتیمانپەروەران كرد درێژەپێدەری ڕێگای شەهید ئیقبال مورادی بن.
لەدرێژەی مەراسیمەکەدا ئەندامی ئەنجومەنی پژاك شەرڤین مەزڵوم قسەی کرد و وتی: دوای تێپەڕبوونی ٤٠ ڕۆژ بەسەر تیرۆركردنی ئیقبال مورادی تا ئێستا بەرپرسانی هەرێم نەیانتوانیوە ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە ئاشكرا بكەن، بۆیە ئێمە وەک پژاك خاوەنداری لە خوێنی شەهید ئیقبال دەكەین و بەرپرسانی ڕژێمی ئێران دڵنیا دەكەینەوە، كە لەو تیرۆرە بێدەنگ نابین.
دواتر لە فیلمێکی دۆکیومێنتاریدا، كە لەلایەن ئاژانسی ڕۆژنیوزەوە ئامادە كرابوو، ژیان و خەباتی ئیقبال مورادی لە زاری هاوژین و هاوڕێ و كەسە نزیكەكانییەوە خرایەڕوو.
لە كۆتایی مەراسیمەكەشدا لەلایەن چنور غەریب، ئەندامی ڕژاك بڕوانامەی شەهید پێشكەشی ئامینە قادری، هاوژینی ئیقبال موردای كرا و پاشان بە وتنەوەی دروشمەكانی "شەهید نامرن، شەهیدان خاوەنی ڕاستەقینەی ئەم خاكەن، بژی سەرۆك ئاپۆ" كۆتایی بە مەراسیمی چلەی شەهید ئیقبال مورادی هات.
شایانی باسە کە ڕۆژی ١٧ تەموز/٢٦پووشپەر ٢٠١٨ ئیقبال مورادی، چالاكوانی سیاسی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، لە سنووری شارۆچكەی پێنجوێن تیرۆركرا.
ک-ش