لە شارەوانی باغلار سێ ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی لە پۆستەکانیان دوورخرانەوە

لە شارەوانی باغلار سێ ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی هەدەپە لە پۆستەکانیان دوورخرانەوە.

بڕیار لە لایەن وەزارەتی ناوخۆی تورکیاوە دراوە. لە چوارچێوەی بڕیارەکەدا زەکی کانای، ڕەمەزان ئوزچەلیک و نورسەل ئورنەک ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی هەدەپە لە پۆستەکانیان دوورخرانەوە.

هۆکاری دوورخستنەوەی ئەندمانی ئەنجومەنی شارەوانی نازانرێت.

لە ٢١ی تشرینی یەکەمدا نورەدین باکان، حەلیمە بایرام، حوسنو ئاسلان، مەحمەد ئاکدۆغان، پاناییر چەلیک و ناشیدە بولوتەکین ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی هەدەپە لە پۆستەکانیان دوورخرانەوە. لە ٨ی تشرینی دووەمیشدا قویەم لە جێگەیان دامەزرا.

هەدەپە لە هەڵبژاردنەکانی ٣١ی ئازاردا لە شارەوانی باغلار لە ٣٧ ئەندامی ئەنجومەن ٣٠ ئەندامی بەدەستهێنابوو. ڕژێمی ئاکەپە یەک بە یەک ئەندامێتی هەدەپەییەکانی لە ئەنجومەن دوورخستەوە. لە ئێستادا ٢١ ئەندامی ئەنجومەن ماون.

ف.ق