لە شەنگال ٨ی ئادار پیرۆزکرا
بەبۆنەی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژن، بەدەسپیشخەری تەڤگەری ژنانی شەنگال-تاژێ مەراسیمێک بەڕیوەچووو.
بەبۆنەی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژن، بەدەسپیشخەری تەڤگەری ژنانی شەنگال-تاژێ مەراسیمێک بەڕیوەچووو.
ئەمڕۆ لە شەنگال لەلایەن تەڤگەری ژنانی ئێزدی-تاژێ-وە و بە بۆنەی ٨ی ئادار، ڕۆژی جیهانی ژنانەوە مەراسیمێک بەڕێوەچوو.
لە شوێنی ئاهەنگەکەدا وێنەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئاڵاکانی تاژێ هەڵدرابوون.
ئاهەنگەکە بە خولەکێک بێدەنگی بۆڕێزلێنان لە گیانی پاکی تەواوی شەهیدانی ڕێگەی ئازادیی دەستیپێکرد و دواتر ژنان گوێیان لە گرتەیەکی ویدیۆیی لە ڕێنمایی و شیکردنەوەکانی عەبدوڵا ئۆجالان گرت لەسەر ٨ی ئادار و تێکۆشانی ژنان.
دواتر لەسەرناوی تاژی دایکە ئەمشێ، قسەی کرد و ٨ی ئادار لە تەواوی ژنانی جیهان و ژنانی ئێزدی و ڕێبەر ئاپۆ پیرۆز کرد.
لەدریژەی مەراسیمەکەدا گروپی بووکی باران چەند بڕگەیەکی هونەرییان پیشکەش کرد.
دواتر ئەندامانی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال-یەژەشە، شانۆگەرییەکیان پێشکەش کرد.
ک-ش