لە موش ٢ هەزار و ٥٠٠ دەنگی هەدەپە پوچەڵکراوەتەوە

سری ساکیک پاڵێوراوی هەدەپە بۆ هاوسەرۆک شارەوانیى موش رایگەیاند، ٢ هەزار و ٥٠٠ دەنگی هەدەپە پوچەڵکراوەتەوە. راشگەیاند، لە دژی ئەو کارە سکاڵا تۆمار دەکەن.

دەوڵەتى تورک رایگەیاند، ئاکەپە لە موش بە جیاوازیى ٥٣٨ دەنگ سەرکەوتنى بەدەستهێناوە. سری ساکیک پاڵێوراوی هەدەپە بۆ هاوسەرۆک شارەوانیى موش رایگەیاند، ٢ هەزار و ٥٠٠ دەنگی هەدەپە لە موش پوچەڵکراوەتەوە.

 سری ساکیک لە ئەکاونتى خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیى تویتەر بڵاویکردەوە "لە نزیکەى ١٠٠ سندوقی دەنگدادان ساختەکاری و تەزویر کراوە و هەمووشی بە بەڵگەوە سەلمێنراوە و ٢ هەزار و ٥٠٠ دەنگی ئیمەش پوچەڵکراوەتەوە. ئێمە ئەمڕۆ لە دژی ئەو ساختەکارییانە تانە لە ئەنجامەکە دەدەین و بڕواش بە ئامارە بڵاوکراوەکەى ئاژانسى هەواڵی ئەنادۆڵ مەکەن".

ر.م