لە نسێبین بۆمبێک بە زرێپۆشێکی سەربازیدا تەقیەوە
لە کاتى تێپەڕبوونى زرێپۆشێکى سەربازیی تورکیا لە ناوچەى نسێبینى مێردین دا، بۆمبێکی پێدا تەقیەوە.
لە کاتى تێپەڕبوونى زرێپۆشێکى سەربازیی تورکیا لە ناوچەى نسێبینى مێردین دا، بۆمبێکی پێدا تەقیەوە.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی کە بەدەستمان گەیشتوون، بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لە گەڕەکی گیناڤاز لە ناوچەی نسێبینی سەر بە مێردین، کاتێک کە ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی سەربازیی تێپەڕ دەبوو، بۆمبێکی پێدا تەقیەوە.
هێشتا نازانرێت کە لەو تەقینەوەیەدا چەند سەربازی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا مردوون و چەندیش بریندار بوون. بەڵام هێندە دەزانرێت کە ژمارەیەکی زۆر سەرباز و پۆلیس ڕۆشتوونەتە شوێنی تەقینەوەکە.
پاش ئەو تەقینەوەیەش، دەست بە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی چڕوپڕ کراوە لەو هەرێمە.
هەر ئەمڕۆ، لە هەرێمەکانی نێوان گوندەکانی کوملوپنار و کۆجابەی ناوچەی هەزۆ، سەر بە ئێلح، بەهۆی ئۆپەراسیۆنی سەربازییەوە، شەڕ لە نێوان هێزەکانی گەریلا و سووپای تورکیادا ڕوویدا و لە ئاکامیشدا ٢ سەربازی سووپای داگیرکەری تورکیا کوژران.
ر.م