بەرلین
لە چالاکییەکەی شاری بەرلیندا، سەرەتا، ئەوانەی لە ئەنجامی کۆمەڵکوژیی مەرەش و رۆبۆسکی و گرتووخانەکاندا کوژراون، بەبیر هێنرانەوە.
لە چالاکییەکەدا بە ناوی هەدەکە-بەرلین و هەدەپە و Die Linke و DEST-DAN و ئەنجومەنی ژنان، وتە پێشکێش کران.
چالاکییەکە بە دروشمی 'ئازادی بۆ گیراوە سیاسییەکان' کۆتایی پێهات.
پاریس
لە پاریسی پایتەختی فەرەنساش ActIT دوایین چالاکیی کەمپینی 'بۆ فیگەن یوکسەد داغ و ئەندام پەرلەمانە گیراوەکان، ئازادی' ئەنجامدرا.
لە چالاکییەکەدا داواکرا کە هەموو کەسێک لە لای خۆیەوە بەشداری دانیشتمی دادگایی یەکسەک داغ ببێت کە بڕیارە لە ٢٤ی ئەم مانگە بەڕێوە بچێت و پشتیوانی لێبکەن.
چالاکییەکە بە دروشمی 'بمرێت دەوڵەتی تورکی فاشی، ئازادی بۆ گیراوان، ئازادی بۆ یوکسەک داغ' کۆتای پێهات.
ز.ش