لە گاڤلەی سويد یادی شەهید ڕەوشەن حسێن و شەهیدانی قەسەدە کرایەوە
لە مەراسیمێکدا لە شاری گاڤلە-ی سوید، یادی شەهید ڕەوشەن حسێن (رۆژئاڤا شێبی) شەڕڤانی قەسەدە بەرز ڕاگیرا کە لە ١٣ی تشرینی یەکەمدا لە هێرشێکی دەوڵەتی تورک دا بۆ سەر گرێ سپی شەهید ببوو.
لە مەراسیمێکدا لە شاری گاڤلە-ی سوید، یادی شەهید ڕەوشەن حسێن (رۆژئاڤا شێبی) شەڕڤانی قەسەدە بەرز ڕاگیرا کە لە ١٣ی تشرینی یەکەمدا لە هێرشێکی دەوڵەتی تورک دا بۆ سەر گرێ سپی شەهید ببوو.
بە بەشداری ژمارەیەک کوردستانی و دۆستەکانیان و برایانی شەهید ڕەوشەن حسێن کە لە شاری ساندڤیکەن دەژین، مەراسیمێکی شایستە سازکراو بە خولەکێک ڕێزگرتن مەراسیمەکە دەستیپێکرد.
سیاسەتمەداری کورد هۆزان هەڤال لە مەراسیمەکەدا قسەی کرد و سەرنجی ڕاکێشایە سەر بەرخۆدانی شەهید ڕۆژئاوا شێبی و هاوڕێکانی لەدژی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی و وتی: " تا هاوخەباتی وەکو شەهید ڕۆژئاوا شێبیمان هەبێت کەس ناتوانێت کورد نادیدە بگرێت".
باوکی زنار-ی خاڵی شەهید ڕۆژئاواش ڕایگەیاند کە دوای ئەوەی خوشکەزاکەی بزووتنەوەی ئازادی کوردی ناسی، گۆڕانکاری گەورە لە ناخیدا رووی داو هەموو کاتێک وزەی خۆی بۆ ڕزگاری کورد بەکارهێنا ".
لە درێژەی مەراسیمەکەدا وەجدین باتە بە ناوی کۆمیتەی بنەماڵەی شەهیدان قسەی کرد و وتی: "دەبێت گەلی کورد لەدژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ڕۆژئاوا و باشوری کوردستان بە بڕیارەوە تێبکۆشن. بانگم بۆ هەموو کەسێکی خاوەن ویژدان ئەوەیە کە لە دژی دەوڵەتی تورک هەستنە سەرپێ".
ز.ش