ناسنامه‌ی ٤ گه‌ریلا ئاشكرا كرا كه له شرنا‌خ شه‌هید بوون
هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٤ گه‌ریلای ئاشكرا كرد كه له ٢ و ١٨ی ئاب\١١ و ٢٧ی گه‌لاوێژ له شرنا‌خ شه‌هید بوون. ئه‌و شه‌هیدانه خه‌ڵكی باشوور، ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوای كوردستانن.
هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٤ گه‌ریلای ئاشكرا كرد كه له ٢ و ١٨ی ئاب\١١ و ٢٧ی گه‌لاوێژ له شرنا‌خ شه‌هید بوون. ئه‌و شه‌هیدانه خه‌ڵكی باشوور، ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوای كوردستانن.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ناسنامه‌ی ٤ گه‌ریلای ئاشكرا كرد كه له ٢ و ١٨ی ئاب\١١ و ٢٧ی گه‌لاوێژ له سنووری شاری شرنا‌خ-ی باكووری كوردستان شه‌هید بوون. له‌نێو ئه‌و شه‌هیدانه ٢ گه‌ریلای خه‌ڵكی شاری كرماشان و مه‌ریوانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و گه‌ریلایه‌كی خه‌ڵكی شاری كه‌ركووكی باشووری كوردستان هه‌یه.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی هه‌په‌گه:
له ڕاگه‌یه‌نراوی ٣ی ئاب\١٢ی گه‌لاوێژ-دا ڕامانگه‌یاندبوو كه ١ی ئاب\١٠ی گه‌لاوێژ كاتژمێر ٢:١٠ له ناوچه‌ی ناڤیانی شاخا-ی سه‌ر به شرنا‌خ له دژی یه‌كینه‌یه‌كی تورك له نزیك گردی مستۆ له ٤ قۆڵه‌وه چالاكییه‌كی به‌رفره‌وان كراوه و ١١ سه‌ربازی دوژمن كوژراون. له درێژه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ماندا ده‌ستنیشانمان كردبوو كه دوژمن دوای چالاكییه‌كه به پشتیوانیی هێزی ئاسمانی ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆنێك كردووه و ڕۆژی ٢ی ئاب\١١ی گه‌لاوێژ له ناوچه‌ی به‌ستا بلوزه‌ر به‌هۆی بۆردومان ٢ هه‌ڤاڵمان شه‌هید بوون. به‌هۆی ئه‌و بۆردومانه به‌گشتی ٣ هه‌ڤاڵی قاره‌مانمان شه‌هید بوون.
١٨ی ئاب\٢٧ی گه‌لاوێژ، سوپای توركیای داگیركه‌ر له ناوچه‌ی گلندۆری مه‌یدانی لادێی ڕه‌مۆ له چیای جوودیی شرنا‌خ به پشتیوانیی هێزی ئاسمانی ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كرد. به‌هۆی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه شه‌ڕ ڕوویدا و له ئه‌نجامی هێرشی ئاسمانی هه‌ڤاڵمان ئاسۆ شاهۆ شه‌هید بوو.
ناسنامه‌ی شه‌هیدان وه‌هایه:
![]() |
ناسناو: ڕۆژین ژیان |
![]() |
ناسناو: سه‌ركه‌وت گابار |
![]() |
ناسناو: شیار سۆفی |
![]() |
ناسناو: ئاسۆ شاهۆ |
له ٣ پارچه‌ی كوردستانه‌وه به‌شداریی نێو ڕیزه‌كانی گه‌ریلا بوون
هه‌ر چوار هه‌ڤاڵمان له ڕۆژاڤا، باشوور و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه به‌شداریی نێو ڕیزه‌كانی گه‌ریلا بوون. ئه‌وان له چیاكانی كوردستان بۆ ئازادیی گه‌لی كورد شه‌ڕیان كرد و شه‌هید بوون. ئه‌مه ده‌ریده‌خات كه شۆڕشی كوردستان له ئافراندنی ڕۆحی نه‌ته‌وه‌ییدا په‌یوه‌ندی و په‌یوه‌ستبوونێكی به‌هێزی داناوه. به هاتنه ڕیزی ئێمه له چوار پارچه‌ی كوردستان، هه‌موو هه‌ڤاڵێكی ئێمه به هۆشمه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی شه‌ڕ ده‌كه‌ن و له دژی هێزه قڕكه‌ر و داگیركه‌ره‌كان به تۆكمه‌یی به‌رخۆدان ده‌كه‌ن. هه‌ڤاڵانمان ڕۆژین، شیار و سه‌ركه‌وت كه له به‌ستا بلوزه‌ر شه‌هید بوون و هه‌ڤاڵمان ئاسۆ كه له جوودی شه‌هید بوو، به‌م هۆشمه‌ندییه تێكۆشان و به هه‌ڵوێستێكی فیدایی هه‌تا دوایی سات شه‌ڕیان كرد.
هه‌ر هه‌ڤاڵێكی ئێمه كه شه‌هید بووه، جێده‌ستی له تێكۆشانی ئێمه‌دا به‌جێهێشتووه. له به‌رانبه‌ر شه‌هیدبوونیان سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی هێژای هه‌ڤاڵانمان و گه‌لی وه‌ڵاتپارێزمان ده‌كه‌ین. ئێمه به‌ڵێنی خۆمان دووباره ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌تا بونیادنانی كوردستانێكی ئازاد كه خه‌ون و خه‌یاڵی شه‌هیدان بوو، هه‌میشه تێ‌بكۆشین.»
s.m