ناسنامه‌ی ٦ گه‌ریلای شه‌هید ڕاگه‌یه‌نرا
هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٦ گه‌ریلای ئاشكرا كرد كه له ئامه‌د، سێرت و چه‌ولیك شه‌هید بوون.
هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٦ گه‌ریلای ئاشكرا كرد كه له ئامه‌د، سێرت و چه‌ولیك شه‌هید بوون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ناسنامه‌ی ٦ گه‌ریلای ڕاگه‌یاند كه له كاتی جیاوازی مانگی ته‌مووز و ئابدا، له سێرت، ئامه‌د و چه‌ولیك شه‌هید بوون.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوی هه‌په‌گه:
«له كوردستان دیسان هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیای فاشیست له‌سه‌ر بنه‌مای داگیركاری و كۆنسێپتی له‌ناوبردن، زیادیان كردووه. شه‌ڕی نێوان هێزه‌كانی گه‌ریلامان و ده‌وڵه‌تی توركیای فاشیست ڕۆژ به ڕۆژ سه‌ختتر ده‌بێت، شه‌ڕ و چالاكیی گه‌ریلاكان زیاتر ده‌بن. له هه‌ر شه‌ڕێكدا گورزی تووند له دوژمن ده‌درێت، هه‌ندێك جاریش له شه‌ڕدا گه‌ریلاكانی ئێمه شه‌هید ده‌بن. زانیاری ده‌رباره‌ی ٣ ئۆپه‌راسیۆن و شه‌ڕ له ئامه‌د، سێرت و چه‌ولیك وه‌هایه:
٢٩ی ته‌مووزی ٢٠١٨\٧ی گه‌لاوێژ له ناوچه‌ی لجه‌ی ئامه‌د، له نزیك گوندی كه‌رڤاسێ هه‌ڤاڵانمان ستێرا و ئاردل كاتێك ده‌چوونه سه‌ر ئه‌ركه‌كانیان، له ئه‌نجامی هێرشی ئاسمانیی دوژمن شه‌هید بوون.
١٧ی ئاب\٢٦ی گه‌لاوێژ سوپای توركیای داگیركه‌ر به پشتیوانی هێزی ئاسمانی ئۆپه‌راسیۆنێكی له ناوچه‌ی هه‌ره‌كۆل-ی سێرت ده‌ستپێكرد. ئۆپه‌راسیۆنه‌كه كه ئێواره كاتژمێر ٩ له ئاسمانه‌وه به بۆمبارانی چر ده‌ستی پێكرد، هه‌تا ١٨ی مانگ به بۆمبارانی كۆپته‌ره‌كان به‌رده‌وام بوو. هێزه‌كانی داگیركه‌ر له به‌ره‌به‌یاندا به كۆپته‌ری سكۆرسكی سه‌ربازیان له ناوچه‌كه دابه‌زاند و له‌نێوان هێزه‌كانی داگیركه‌ر و هێزه‌كانی گه‌ریلامان شه‌ڕ ڕوویدا. له شه‌ڕه‌كه‌دا زۆر سه‌ربازی دوژمن كوژران. هه‌روه‌ها هه‌ڤاڵمان باوه‌ڕ قه‌لقه‌لی شه‌هید بوو، هه‌ڤاڵمان ئاراس كه به سه‌ختی بریندار بوو بۆ ئه‌وه‌ی نه‌كه‌وێته ده‌ستی دوژمن بۆمبه‌كه‌ی خۆی به خۆیدا ته‌قانده‌وه و شه‌هید بوو. هه‌روه‌ها له هه‌مان شه‌ڕدا هه‌ڤاڵمان حه‌قی هه‌ره‌كۆل (شه‌عبان كایگوسووز) به برینداری به دیل گیرا.
له ڕاگه‌یه‌نراوی ٢٨ی ئاب\٦ی خه‌رمانان ڕامانگه‌یاندبوو كه ڕۆژی ٢٥ی ئاب\٣ی خه‌رمانان له نزیك گوندی شاخنێی ناوچه‌ی كانی ڕه‌ش-ی چه‌ولیك كه كه‌وتبووه ژێر كۆنتڕۆڵی هێزه‌كانی دوژمن، چالاكییه‌ك له دژی یه‌كینه‌یه‌كی دوژمن ئه‌نجامدراوه و ٥ سه‌ربازی دوژمن كوژراون و ٣ی دیكه‌ش بریندار بوون. له هه‌مان ڕاگه‌یه‌نراودا ئێمه ده‌ستنیشانمان كردبوو كه ٢ هه‌ڤاڵمان قاره‌مانانه شه‌ڕیان كردووه و شه‌هید بوون، دواتر ناسنامه‌كانیان بۆ ڕای گشتی بڵاوده‌كه‌ینه‌وه.
زانیاری ده‌رباره‌ی ناسنامه‌ی ئه‌و هه‌ڤاڵانه وه‌هایه:
ناسناو: ئاردل چه‌م
ناو و پاشناو: موقه‌ده‌س چاگلار
شوێنی له‌دایكبوون: به‌دلیس
ناوی دایك و باوك: زه‌كیه - عه‌بدولره‌حمان
شوێن و كاتی شه‌هید بوون: ٢٩ی ته‌مووزی ٢٠١٨\٧ی گه‌لاوێژ - ئامه‌د
![]() |
ناسناو: ئاراس هه‌ره‌كۆل |
![]() |
ناسناو: ستێرا سه‌مسوور |
![]() |
ناسناو: باوه‌ڕ قه‌لقه‌لی
|
![]() |
ناسناو: عادل هاوار |
![]() |
ناسناو: پۆیراز ئاگر |
به بۆنه‌ی ئه‌م شه‌هیدبوونانه، سه‌ره‌تا سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی شه‌هیده‌كانمان و هه‌موو گه‌لی وه‌ڵاتپارێز ده‌كه‌ین. جارێكی دیكه سوێند ده‌خۆین و جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه كه تۆڵه‌ی شه‌هیدان ده‌كه‌ینه‌وه و ئیدیاڵی خۆمان كه كوردستانه ئازاده به‌دیدێنین.»
s.m