ناوەندی پاراستنی گەل-نەپەگە ئاماری شەڕی ٢٠١٩ی ئاشکرا کرد

فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل-نەپەگە ئاماری شەڕی ساڵی ٢٠١٩ی ئاشکرا کرد. بە گشتی ١٢٢٠ سەربازو پۆلیسی تورک کوژراون کە ٢٠ لەوان پلەداری سەربازین. ٣٤ ئۆتۆمبیلی زرێپۆش لەناو براون و ٧ هەلیکۆپتەریش توشی پێکان هاتوون. هەروەها ٤٥٦ گەریلاش شەهید بوون.

فەرمانداریی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل-نەپەگە لە بارەی شەڕو پێکدادانەکانی ساڵی ٢٠١٩ راگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە:

"ساڵی ٢٠١٩ کە بۆ تێکۆشانی ئازادی کوردستان وەکو ساڵێکی گرنگ لە مێژوودا جێی خۆی گرت، بۆ گەریلاکانی ئازادی کوردستان و گەلەکەمان بوو بە ساڵێک بۆ خۆڕاگریی سەرتاسەری لە دژی فشار و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی فاشیست.

رژێمی ئاکەکە-مەهەپەی قڕکەر و فاشیست کە لە هەر چوار پارچەی کوردستان دەیەوێت دەستکەوتە مێژووییەکانی گەلەکەمان لەناو بەرێت،, لە ساڵی ٢٠١٩ هەموو هێزی خۆی بەکار هێنا و هەوڵیدا پڵانی خۆی بۆ شەڕێکی قێزەوەن بەرفراوانتر بکات. لە دژی ئەم زیهنییەتە فاشیستە کە شکۆی مرۆڤایەتی نابینێت و لە دژی گەلی کورد هەموو شێوازێکی کۆمەڵکوژی رەوا دەبینێت، بزوتنەوەی ئازادی کوردستان بە بێ دوودڵی خۆڕاگریی کرد. دەسەڵاتداریی ئاکەپە-مەهەپەی فاشیست بە پرۆپاگەندەی کۆتاییهێنان بە گەریلاکانی ئازادی کوردستان، دەستی بە ساڵی ٢٠١٩ کردبوو، بەڵام رووبەرووی شکستێکی گەورە بووەوە.

لە دژی هێزی تەکنیکی سوپای تورک، گەریلاکانی کوردستانیش بە تاکتیکی سەردەم، کاریگەریی خۆی لەسەر شەڕ دروست کرد و گورزی قوڕسی لە سوپای تورک وەشاند. دەوڵەوتی تورکی فاشیست کە هەوڵ دەدات راستیی شەڕ بشێوێنێت و بە بڵاوکردنەوەی قسەی ناڕاست دەیەوێت بارودۆخە شکست خواردووەکەی بشارێتەوە، بە شەڕی دەروونی کە بە رێگای راگەیاندنەوە بەڕێوەی دەبات، ناتوانێت ئەنجامە راستییەکانی شەڕ بشارێتەوە. بە بەڵگەوە تێکچوونی سەربازانی تورک لە بەردەم گەریلا، بۆ گشت جیهان سەلمێنرا. بەرچاوترین نموونەش، بە دەیان دیمەنی شەڕەکانە، کە گەریلا تۆماری کردووە. ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە شەڕی کوردستانی بە دروستی و راستترین شێوە بۆ رای گشتی ئاشکرا کرد و راستی شەڕەکەی بۆ گەلەکەمان بڵاو کردەوە.

دەوڵەتی تورک گورزێکی قوڕسی بەرکەوت

لەسەر بنچێنەی تایبەتمەندیی گەریلای سەدەی بیست و یەک، گەریلاکانی ئازادی کوردستان هەوڵیاندا، بە پێی رۆحی سەردەمە نوێیەکە، رێباز و تەکنیکی نوێ بەڕێوە بەرێت و لە ساڵی ٢٠١٩ خاکی کوردستانی پاراست و رێگای لە سوپای تورکی داگیرکەر گرت و گورزی قوڕسی لە دوژمن وەشاند، بە تایبەت خۆڕاگریی خواکورک لە زاپ-زاگرۆسەوە تا سەرحەد و بۆتان و دواجاریش خۆڕاگریی جەنگی حەفتەنین، بە خۆڕاگریی گەریلا لە هەر ناوچەیەکی کوردستان دوژمن گورزی قوڕسی بەرکەوت و تێک برا. لە قۆناغی خۆڕاگریی ساڵی ٢٠١٩ تێکۆشانی ئازادیمان بە بێوەستان فراوان بوو، هەروەها بە شێوەیەکی گەورە خۆڕاگریی کرد و داگیرکەر و فاشیزمی دەوڵەتی تورکی تێک برد و شکستی پێهێنا.

ساڵی ٢٠١٩ لە هەمان کاتدا بۆ تێکۆشانی ئازادی کوردستان، ساڵیکە لە خۆڕاگرییە گەورەو قارەومانێتییەکان. خۆڕاگریی ئێمە بە ملیتانەکانی پێشەنگ بە رۆحی فیدایی ئاپۆیی گەشەی کرد و بە تایبەت هەڤاڵ هەڵمەت و هەڤاڵە فەرماندە قاڕەمانەکانی وەکو چیچەک، فیکری، هێلین، ئەڤین، بۆتان، سینان، دەمهات و جەمیل بوون بە پێشەنگ بۆ ئەم خۆڕاگرییە.

خۆڕاگریی ئێمە کە بە پێشەنگایەتی شەهیدە قاڕەمانەکانمان گوڕتر بوو، هەموو هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی فاشیستی وەستاند و سەنگەرەکانی خۆشی پاراست، لە شەڕدا نوێبوونەوەی ئافراند و بنچێنەی تێکۆشانەکەی گەیاندە بەرزترین ئاست.

ساڵی ٢٠٢٠ دەکەینە ساڵی تێکچوونی هاوپەیمانی ئاکەپە-مەهەپە

لە تێکۆشانماندا بۆ ئازادی کوردستان، ساڵی ٢٠٢٠ وەکو ساڵی سەرکەوتن جێگای خۆی دەگرێت. لەئێستاوە دەبینرێت کە بۆ هێزە شۆڕشگێرەکان دەبێتە ساڵێکی دەستکەوتی گەورەو بەم شێوەیە لە مێژوودا جێگای خۆی دەگرێت. ئەوەش راستییەکە کە جەنگی جیهانی سێهەم کە ناوەندەکەی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، بە شێوە جیاوازەکانی بەردەوام دەبێت. لەم جەنگەدا ئەوەی سەر بکەوێت، نەژادپەرەست و نەتەوەپەرەست و دۆکتاتۆرەکان نابن، بەڵکو ئەوانەن کە خاوەنی زیهنییەتی دیمۆکراتیکن و گەل و کۆمەڵگا بە بنچێنە وەردەگرن و ئەوانەن کە پێشنیازی راست بۆ چارەسەری دەکەن. لەسەر بنچێنەی تێکۆشانی ئازادی کە بە فەرمانداریی پارتەکەمان پەکەکە بە لەبەرچاوگرتنی ٤٢ ساڵی تێکۆشانی سەرکەوتن، بەڕێوەی دەبات، ساڵی ٢٠٢٠ دەکات بە ساڵی تێک بردنی هاوپەیمانی ئاکەپە-مەهەپەی فاشیست. ساڵی ٢٠١٩ بۆ تێکۆشانی ئازادیمان، بوو بە ساڵێکی خۆڕاگریی بەرفراوان کە سەرکەوتنی گەورە تێدا بەدەست هاتن. بۆ ئێمە ئەرکێکی شۆڕشگێرییە کە راستییەکانی شەڕ بۆ رای گشتی ئاشکرا بکەین. لەسەر ئەم بنچێنەیە ئاماری شەڕی ساڵی ٢٠١٩ بۆ رای گشتی ئاشکرا دەکەین:

ئاماری شەڕی ٢٠١٩

ئۆپڕاسیۆنی ئاسمانی و زەمینیی سوپای تورکی داگیرکەر؛

ئۆپڕاسیۆنی زەمینی: ١١٧

هێرشی فڕۆکەکان: ٦٢٠

هێرشی هەلیکۆپتەری کۆبرا:٤٩

هێرشی هاوەن و ئۆبوس و تانک و تۆپ:٣٢١

چالاکیی گەریلاکان لە دژی هێرشەکانی سوپای دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و ئەنجامەکانی:

چالاکیی گەریلاکان:٣٣٩

ژمارەی کوژراوانی دوژمن (پۆلیس و سەربازی و هتد...):١٢٢٠

پلەدارەکانی سەربازیی دوژمن کە کوژراون: (پۆلیس و سەرباز و هتد...)٢٠

ژمارەی بریندارانی دوژمن (پۆلیس و سەرباز و هتد...) ٢٦٦

ئۆتۆمبیلە سەربازییەکان کە لەناو براون (زرێپۆش): ٣٤

لەناوبردنی ئۆتۆمبیلی تایبەت کە بۆ ئامانجەکای سەربازی بەکار هێنراون: ٢٧

ئۆتۆمبیلی سەربازی کە تووشی پێکات هاتوون (زرێپۆش): ٣٤

هەلیکۆپتەری جۆری کۆبرا و سکۆرسکی کە تووشی پێکان هاتوون:٧

شەڕ:٦٤

ئەو چالاکییانەی ئەنجامەکانیان ئاشکرا نەبوون:١٢١

ژمارەی هەڤاڵانمان کە بە دیل (ئەسیر) کەتوونە دەستی دوژمن:٦

ژمارەی ئەو هەڤاڵانەمان کە شەهید بوون: ٤٥٦

ز.ش