نوێنەرانی هەدەپە سەردانی دارستانە سووتاوەکانی دەرسیم دەکەن
شاندەکەی هەدەپە کە لە ١١ پەرلمانتار پێکدێن بە ئامانجی سەردانی دارستانە سووتاوەکان دەچنە دەرسیم.
شاندەکەی هەدەپە کە لە ١١ پەرلمانتار پێکدێن بە ئامانجی سەردانی دارستانە سووتاوەکان دەچنە دەرسیم.
لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکیا لە دوێنێوە جارێکی تر،ئاگرلە دارستانەکانی ناوەندی دەرسیم کەوتووە.١١ پەرلمانتاری پارتی دیموکراتیکی گەلان-هەدەپە بە ئامانجی لێکۆڵینەوە دەربارەی ئەوئاگرە کە هەتاکوو دەچێت پەرەدەستێنێت،ڕۆژی سێشەممە سەردانی دەرسیم دەکەن.
شاندەکەی هەدەپە کەلە سەرۆکی لیستی هەدەپە ئایهان بێلگەن، پارلمانتاری دەرسیم ئالێجان ئونال وپەرلمانتاران مەحموود تورگوول، ئەکرەم باش، هۆدا کایا، مەرال دانیش، ئەردال ئایدەمیر، موومارات چەپەنێ، محەمەد تێرکای، دلشاد جانباز و کەمال بولبول هاتووە و قەرارە ڕۆژی سێشەممە سەردانی دەرسیم بکەن.
ک-ش