هاوسەرۆکی شارەوانیەکان بۆ تارسوس دوورخرانەوە

هاوسەرۆکی شارەوانیەکانی شەمرەخ، ستەور و دێرک کە دەستگیرکرابوون، بۆ زیندانی پیتی (ت) ی تارسوس دوورخرانەوە.

هاوسەرۆکی شەمرەخ نالان ئوزئایدن، هاوشارەداری دیرک مولکیە ئەسمەز و هاوسەرۆکی شارەوانی ستەور گولستان ئونجو، لە زیندانی پیتی (ئە)ی مێردین بۆ زیندانی پیتی (ت) ی تارسوس دوورخرانەوە.

هەروەها زیندانیە ژنەکانیش هەر یەکە بۆ زیندانێکی تر دوورخرانەوە.

هاتیجە چەڤیک هاوسەرۆکی شارەوانی پرسوسیش  دوێنی لە زیندانی پیتی (ت) ڕوحا بۆ زیندانی ژنانی تارسوس دوورخرایەوە.

ف.ق