سیامەند موعینی وگەریلاکانی یەرەکە ڕۆژی جیهانی کرێکاریان پیرۆزکرد
سیامەند موعینی هاوسەرۆکی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان- پژاک بەبۆنەی ١ی ئەیار ڕۆژی جیهانی کرێکار، لە مەراسیمێکی سەربازی یەکینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە) دا بەشداریی کرد.
سیامەند موعینی هاوسەرۆکی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان- پژاک بەبۆنەی ١ی ئەیار ڕۆژی جیهانی کرێکار، لە مەراسیمێکی سەربازی یەکینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە) دا بەشداریی کرد.
سیامەند موعینی هاوسەرۆکی پژاک دەستنیشانیکرد، مانگی ئەیارتەنیا مانگی کرێکاران نییە، لە ڕاستیدا لەم مانگەدا هەزاران مرۆڤی شۆڕشگیرە کە لە ڕێگەی گەیشتن بە ئازادیی و یەکسانی شەهید بوون، یاد و بیرەوەریی ئەم شۆڕشگیرانە بەبیر دێنینەوە و تا گەیشتن بە سەرکەوتن تێکۆشانی خۆمان بەردەوام دەکەین.
پارتی ژیانی ئازادی کوردستان- پژاک لە چیاکانی کوردستان بە بۆنەی ١ی ئەیار ڕۆژی جیهانی کرێکار مەراسیمێکی سەربازی ڕێکخست، لەمەراسیمەکەدا سیامەند موعینی هاوسەرۆکی پژاک قسەیکرد و وتی :،"مانگی ئایار مانگی شەهیدان و مانگی بەرخۆدانە، چیتر نابێت کوردستان داگیرکراو بێت، پەیمان دەدەین کە تا گەیشتن بە سەرکەوتن ڕێگای شەهیدان و ئازادیخوازان درێژە پێ بدەین.
سیامەند موعینی لەم مەراسیمەدا، ١ی ئایار ڕۆژی جیهانی کرێکارانی بەرز نرخاند و شەهیدەکانی ئەم مانگەی بە بیرهێنایەوە و، وتی: ئەم مانگە مانگی شەهیدان، مانگی بەرخۆدان، تێکوشان، چالاکی و مانگی کرێکارانە، ئەم مانگە لە هەموو هەڤاڵانی شۆڕشگیر، کرێکاران و ئازادیخوازان پیرۆز دەکەم.
هاوسەرۆکی پژاک باسی لە مێژووی ١ی ئایار کرد و، وتی: ١٣٠ ساڵ لەمەوبەر لە شیکاگۆ کرێکاران سەریان هەڵدا و ڕژانە شەقامەکان و بەرامبەر سیستمی سەرمایەداری، کە بەرهەمی کار و ڕەنجی ئەوانیان زەوت دەکرد، "نا"ـیان وت، بەبۆنەی ئەم سەرهەڵدانە مێژووییەوە، هەموو ساڵێک ئەم ڕۆژە پیرۆز دەکەین، ئەم ڕۆژە، ڕۆژی کرێکاران و گەلانی ستەملێکراوە و ئێمەش وەک بزوتنەوەیەکی سوسیالیستی و ئازادیخواز، ئەم ڕۆژە لە هەموو کرێکاران و گەلانی ئازادیخواز پیرۆز دەکەین.
سیامەند موعینی هاوسەرۆکی پژاک لە بەردەوامیی قسەکانیدا وتی: ئەم مانگە تەنیا مانگی کرێکاران نییە، لە ڕاستیدا لەم مانگەدا هەزاران مرۆڤی شۆڕشگیر لە ڕێگەی گەیشتن بە ئازادیی و یەکسانی شەهید بوون، یاد و بیرەوەریی ئەم شۆڕشگیرانە بەبیر دێنینەوە و تا گەیشتن بە سەرکەوتن تێکۆشانی خۆمان بەردەوام دەکەین.
لەبەردەوامی مەراسیمەکەدا سیامەند موعینی ئاماژەی بە شەهیدبوونی شەش هەڤاڵی شۆڕشگێڕ لە ناوەندی ڕاگەیاندنی پژاک، پێنج شەهید کە لە کوێستانەکانی داڵاهۆ گیانیان بەختکرد و هەروەها لە سێدارەدانی چوار هەڤاڵی شۆڕشگێڕ لە زیندانەکانی ڕژێمی سەرکوتکاری ئێران لەم مانگە کرد و، وتی: ئێمە لە ڕێگای ئازادیی کرێکاران و ستەملێکراوان شەهیدی زۆرمان پێشکەشی گەل کردووە، شەهید وەدات ئامەد و شەهید ئارگەش کارزان نمونەی بەرچاوی خەبات و تێکۆشانمانن، هەر لەو چوارچێوەیەدا لە کوێستانەکان تێکۆشانمان دژی نایەکسانی، مشەخۆری و داگیرکاری کە بەسەر خەڵکەکەمان سەپێندراوە، بەردەوامە و لە شارەکان و هەروەها لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامیش بەرخۆدانی زۆر کراوە کە بووەتە هۆی گۆڕینی کەشی زاڵ بەسەر زیندانەکانی ئێران، لێرەدا بوو، کە هەڤاڵانی شۆڕشگێڕمان سەلماندیان "بەرخۆدان ژیانە"، هەڤاڵ فەرهاد وەکیلی، فەرزاد کەمانگەر، شیرین عەلەم هولی و عەلی حەیدەریان نمونەی بەرخۆدانی زیندانەکانن.
هاوسەرۆکی پژاک، ئاماژەی بەوە کرد: نەک تەنیا لە پارتیی ئێمە، لە بزوتنەوەکانی دیکەش لە ئێراندا نمونەی زۆر هەیە لەم مانگەدا گیانیان بەختکردووە، بێژەن جەزنی و دەیان کەسایەتیی شۆڕشگیری دیکە لە ڕێگای ئازادی و یەکسانی بۆ کۆمەڵگە گیانیان بەختکرد، لەم مانگەدا دەبینین کە بەرخۆدانی لەیلا گوڤەن خۆی بووەتە شۆڕشێک و هەموو سنوورەکانی تێپەڕاندووە، لەیلا بووەتە نمونەی ژنانی شۆڕشگیری کورد کە جێگەی شانازییە، ئەو کەسانەی بەشدارییان لە مانگرتنەکان بۆ لەناوبردنی فاشیزم و ئازادیی کوردستان کردووە خاوەن ڕێزێکی تایبەتن.
لە کۆتاییدا سیامەند موعێنی هاوسەرۆکی پژاک جەختی لە بەردەوامیدان بە ڕێگەی شەهیدان بۆ گەیشتن بە کۆمەڵگەیەکی یەکسان و ئازاد کرد و، وتی: ڕوو لە دوژمنان و داگیرکەرانی کوردستان دەڵێین کە، چێتر نابێ کوردستان داگیرکراو بێت، چونکە هەموو ڕۆڵەکانی کوردستان بۆ ئازادی و یەکسانی کۆمەڵگا تێکۆشان دەکەن، پەیمان دەدەین کە تا گەیشتن بە سەرکەوتن ڕێگای هەڤاڵان، ئازادیخوازان و تێکۆشەران بەرنەدەین."
ک٠ش