هاوڵاتیانی باشووری کوردستان هەڵیانکوتایەسەربارەگاکانی دەوڵەتی تورکیا

هاوڵاتیانی ناوچەکانی شیلادزێ ودەیرەلوک-ی باشووری کوردستان لەدژی بۆردومانەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر،هەڵیانکوتایەسەربارەگای سوپای تورکیا و ئاگریان لە بارەگاکەیان بەردا.

تووڕەیی گەلی بادینان لەدژی بۆردومانی فڕۆکەکانی سوپای تورکیا پەرەدەستێنێت. دوای بۆردومانی دێرەلوک و شەهیدکردنی هاوڵاتیانی مەدەنی، گەلی هەرێمەکە لەدژی سوپای تورکیا ڕاپەڕین.

گەل چوونە ناوبارەگای سەربازی تورکیا

بەپێی ئەوزانیارییانەی کە هەرێمەکە دەست کەوتووە، هاوڵاتیانی شیلادزێ سەرەڕای ڕێگری کردنی هێزەکانی ئاسایش بەرەو بارەگاکانی سوپای تورکیا لەهەرێمەکە ڕێپێوانیان کرد و دواتر بارەگاکانیان بەردبارانکرد. هەمان سەرچاوەڕایگەیاند کەچەند سەربازیکی سوپای تورکیا لەلایەن گەلەوە دەستگیرکراون.

کەلوپەلە سەربازییەکانیان سوتاند

سەرچاوەکە زانیاری بڵاوکردەوە کە تانکەکانی سوپای تورکیایان ئاگر تێبەرداوە. هەروەها چادرو کانیسکی ناوبارەگاکە سوتاوە. هەروەها ئۆتۆمبێلێکی فریاکەوتن وچەند ئۆتۆبمێلێکی تر لەلایەن هاوڵاتیانەوە سوتێندراون.

ک-ش