هاوڵاتییانی ئێزیدی لەسەر گۆڕی شەهیدان مۆمیان داگیرساند

هاوڵاتییانی ئێزیدی لە گۆڕستانی شەهیدانی سەردەم لە شەهبا لە سەر گۆڕی شەهیدان مۆمیان داگیرساند.

هاوڵاتییانی ئێزیدی کە بەهۆی هێرش و داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک لە شارۆچکەی شەهبا نیشتەجێ بوون، لە گۆڕستانی شەهیدانی سەردەم لە سەر گۆڕی شەهیدان مۆمیان داگیرساند.

بە بۆنەی جەژنی ئێزی-ی تایبەت بە کوردانی ئێزیدی چەندین هاوڵاتیی ئێزیدی لە گۆرستانی شەهیدانی سەردەم کۆبوونەوە.

هاوڵاتییان وەک رێزێک بۆ شەهیدان، مۆمیان لەسەر گۆڕی شەهیدان داگیرساند و دوعایان بۆ کردن.

ز.ش