٢ هاوڵاتیی سیڤیلی بادینان له‌ ئه‌شكه‌وتێكدا شه‌هید بوون

به‌هۆی هێرشی ئاسمانیی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ره‌وه‌‌ ٢ هاوڵاتیی سیڤیل له‌ سنووری ناوچه‌ی زاپ له‌ ده‌ڤه‌ری بادینان شه‌هیدبووبوون، ئه‌مڕۆ هاوڵاتییان توانیان بچنه‌ لای ئه‌شكه‌وته‌كه‌ و ده‌ستیان به‌ گه‌ڕان كرد بۆ دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمه‌كانیان.

له‌ سنووری ناوچه‌ی زاپ به‌هۆی هێرشی فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر ٢ هاوڵاتیی سیڤیل به‌ ناوی به‌ختیار حه‌سه‌ن و زیاد حاجی شه‌هیدبووبوون. گوندنشینان ئه‌مڕۆ چوون بۆ ئه‌و ئه‌شكه‌وته‌ی كه‌ فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كان بۆردومانیان كردووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ئه‌شكه‌وته‌كه‌ داڕووخاوه‌.

هاوڵاتییان هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی ئه‌و دوو كه‌سه ده‌ده‌ن كه‌ به‌ر له‌ بۆردومانكردنی ئه‌شكه‌وته‌كه‌ خۆیان تیایدا حه‌شار داوه‌. به‌ختیار حه‌سه‌ن ته‌مه‌نی ٤٠ ساڵانه‌ و خه‌ڵكی گوندی ئه‌تووده‌-یه‌ و باوكی ٥ منداڵه‌. زیاد حاجی-ش ته‌مه‌نی ٣٥ ساڵانه‌ و باوكی ٤ منداڵه‌.

s.m