هه‌په‌گه: له جۆله‌مێرگ ٣ سه‌ربازی توركیا كوژران
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی چالاكیی گه‌ریلا له جۆله‌مێرگ لایه‌نی كه‌م ٣ سه‌ربازی توركیا كوژراون.
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی چالاكیی گه‌ریلا له جۆله‌مێرگ لایه‌نی كه‌م ٣ سه‌ربازی توركیا كوژراون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ده‌رباره‌ی دوایین چالاكییه‌كانی گه‌ریلا ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه. هه‌په‌گه كوژرانی ٣ سه‌ربازی توركیای ڕاگه‌یاند له ئه‌نجامی چالاكیی گه‌ریلاكان.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوی هه‌په‌گه:
«ڕۆژی ٢٤ی تشرینی یه‌كه‌م\٢ی گه‌ڵاڕێزان كاتژمێر ١٤:٣٠ هێزه‌كانمان له دژی سوپای توركیای داگیركه‌ر كه له‌سه‌ر گردی پێشمه‌رگه له ناوچه‌ی گۆڤه‌ند-ی سه‌ر به شارۆچكه‌ی شه‌مزینان جێگیر بووبوو، چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا. له ٢ قۆڵه‌وه له ڕه‌بایه‌كانی دوژمن درا و ٢ سه‌رباز كوژران. هێزه‌كانمان هه‌مان ڕۆژ كاتژمێر ١٥ له هه‌مان گرد چالاكییه‌كی دیكه‌یان كرد. له‌م چالاكییه‌شدا گورزی تووند له سه‌نگه‌ره‌كانی دوژمن درا. هه‌ژماری سه‌ربازه كوژراو و برینداره‌كان ڕوون نه‌بوویه‌وه.
٢٤ی تشرینی یه‌كه‌م\٢ی گه‌ڵاڕێزان كاتژمێر ١٣ هێزه‌كانمان له دژی سه‌ربازانی دوژمن له سه‌ربازگه‌ی شكێر-ی ناوچه‌ی چه‌لێی جۆله‌مێرگ چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا. له‌م چالاكییه‌دا سه‌ربازێك كوژرا.
٢٥ی تشرینی یه‌كه‌م\٣ی گه‌ڵاڕێزان (ئه‌مڕۆ) كاتژمێر ١ فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر بۆمبارانی ده‌وروبه‌ری گونده‌كانی لێلیكان و به‌ناسه‌نان-ی سه‌ر به ناوچه‌ی سیده‌كانیان كرد له باشووری كوردستان. به‌هۆی بۆمبارانه‌كه هیچ زیانێك به گه‌ریلاكانمان نه‌گه‌یشت، به‌ڵام زیان به ڕه‌ز و زه‌ویی گوندنشینان گه‌یشت.
سوپای توركیای داگیركه‌ر ڕۆژی ١٩ی تشرینی یه‌كه‌م\٢٧ی ڕه‌زبه‌ر له گونده‌كانی په‌نگا خانا، كانی شكێر و ئۆرگوندكا-ی سه‌ر به ناوچه‌ی فه‌راشین له سنووری شارۆچكه‌ی ئه‌لكێی شرنا‌خ، ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كرد. له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا كۆپته‌ره‌هێرشبه‌ره‌كانیش به‌كارهێنران. ئۆپه‌راسیۆنه‌كه هه‌مان ڕۆژ كاتژمێر ٢٠ به‌بێ ئه‌نجام كۆتایی هات. هێزه‌كانی داگیركه‌ر فشار ده‌خه‌نه سه‌ر گوندنشینانی ناوچه‌كه.»
s.m