ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا له ناوچه‌ی گه‌ڤه‌ر و شه‌مزینانی سه‌ر به شاری جۆله‌مێرگ، هه‌روه‌ها شه‌ڕی نێوان هێزه‌كانی گه‌ریلا و سوپای توركیای داگیركه‌ر له هه‌رێمی ئاگری ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، له ناوچه‌كانی گه‌ڤه‌ر و شه‌مزینان لایه‌نی كه‌م ٣ سه‌ربازی توركیا له ئه‌نجامی چالاكیی گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه كوژراون. هه‌په‌گه ئاماژه‌ی به ورده‌كاری شه‌ڕی ٢٤ی ئاب\٢ی خه‌رمانانی نێوان گه‌ریلاكان و سوپای توركیا كردووه له ناوچه‌ی بازیدی ئاگری.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی هه‌په‌گه:
چالاكی له جۆله‌مێرگ
هێزه‌كانمان له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید پیرۆز و شه‌هید ئاگری-دا، ٢٦ی ئاب\٤ی خه‌رمانان له دژی هێزه‌كانی سوپای تورك زنجیره‌چالاكییه‌كی كاریگه‌ریان ئه‌نجامداوه. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا:
هێزه‌كانی یه‌ژا ستار (یه‌كینه‌كانی ژنی ئازاد) كاتژمێر ٨ له دژی یه‌كینه‌كانی دوژمن چالاكییه‌كی نیشانه‌شكێنییان له گردی مه‌جلیس كه ده‌كه‌وێته نێوان ناوچه‌ی چه‌رچه‌لا-ی سه‌ر به قه‌زای گه‌ڤه‌ر له پارێزگه‌ی جۆله‌مێرگ ئه‌نجامداوه. له ئه‌نجامدا سه‌ربازێك كوژرا.
كاتژمێر ١١ یه‌كینه‌كانی یه‌ژا ستار له دژی سه‌ربازانی تورك له گردی شێكێر سپی سه‌ر به ناوچه‌ی شه‌مزینان-ی جۆله‌مێرگ چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. له‌م چالاكییه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر له سه‌نگه‌ر و كابینه‌كانی سه‌ربازان درا. ژماره‌ی سه‌ربازه كوژراو و برینداره‌كان ڕوون نه‌بوویه‌وه.
هێزه‌كانی یه‌ژا ستار كاتژمێر ٢٣:١٠ له دژی سه‌ربازانی سوپای توركی داگیركه‌ر له ناوچه‌ی شه‌هید سه‌رحه‌د-ی سه‌ر به ده‌ڤه‌ری گۆڤه‌ندێ له سنووری شه‌مزینان-ی جۆله‌مێرگ زنجیره‌یه‌ك چالاكییان ئه‌نجامدان. له‌م چالاكییانه‌دا ٢ سه‌رباز كوژران.
زانیاری ورد ده‌رباره‌ی شه‌ڕی ئاگری
٢٤ی ئاب\٢ی خه‌رمانان سوپای توركی داگیركه‌ر له ده‌ڤه‌ری ده‌رمیكاپیی ناوچه‌ی بازیدی ئاگری ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆنێك كرد. هه‌مان ڕۆژ كاتژمێر ١٥ هه‌تا كاتژمێر ١٩ به پشتیوانی فڕۆكه‌ی سیخووڕیی بێفڕۆكه‌وان، هێزه‌كانی داگیركه‌ر به كۆپته‌ری كۆبرا بۆمبارانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌یان كرد. هێزه‌كانی داگیركه‌ر كه له دوای بۆمبارانه‌كه له شه‌ودا به ئۆتۆمبێلی زرێپۆش هاتنه ده‌ڤه‌ره‌كه، ماوه‌ی كاتژمێرێك له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئێمه شه‌ڕیان كرد. له شه‌ڕه‌كه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر سه‌رباز كوژران و بریندار بوون. یه‌كینه‌كانی ئێمه كه له‌گه‌ڵ سوپای توركیا شه‌ڕیان كرد به ساخی و سه‌لامه‌تی گه‌یشتنه‌وه ناوه‌نده‌كانی خۆیان. هێزه‌كانی داگیركه‌ر ڕایانگه‌یاندبوو كه به‌هۆی هێرشی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان ٢ هاوڕێی ئێمه شه‌هید بوون، به‌ڵام ئه‌م هه‌واڵه درۆیانه بۆ شاردنه‌وه‌ی كوژراوه‌كانی خۆیان بڵاوده‌كه‌نه‌وه. ئه‌وان كه زیانه‌كانی خۆیان له هه‌رێمی سه‌رحه‌د پێ هه‌رس ناكرێت، به ڕێبازی شه‌ڕی ده‌روونی ده‌یانه‌وێت سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبێنن.
ئۆپه‌راسیۆن له چه‌لێ
هێزه‌كانی داگیركه‌ر به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ ٢٧ی حوزه‌یران\٥ی خه‌رمانان له ده‌ڤه‌ری چه‌لێ جه‌نگێ، مه‌زرا و زۆزانه‌كانی بێتكارێ له مه‌یدانێكی به‌رفره‌وان ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كردووه.
s.m