ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا له خواكورك و هێرشه ئاسمانییه‌كان دژبه هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا، ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوی هه‌په‌گه:
هێزه‌كانمان له چێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید باگه‌ر و شه‌هید ڕۆنیادا ڕۆژی ٢١ی ئایار\٣١ی گوڵان له هه‌رێمی خواكورك دژی سوپای ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر زنجیره‌یه‌ك چالاكییان ئه‌نجام دا. له‌و چێوه‌یه‌دا:
هێزه‌كانمان كاتژمێر ١٣:٣٠ له دژی داگیركه‌رانی سه‌ر گردی لێلیكان به چه‌كی قورس چالاكییه‌كیان كرد و به‌تووندی له سه‌نگه‌ر و بنكه‌كانی دوژمنیان دا. ژماره‌ی كوژراو و برینداره‌كان ڕوون نه‌بوویه‌وه.
كاتژمێر ١٦:٣٠ هێزه‌كانمان بۆ جاری دووه‌م له گردی لێلیكان چالاكییه‌كی دیكه‌یان كرد. له دوو قۆڵه‌وه سه‌ركه‌وتوانه له سه‌نگه‌ره‌كانی دوژمن درا و ٢ سه‌رباز كوژران. هێزه‌كانمان له گرده‌كه ٢ سه‌نگه‌ر، ڕادارێك، چه‌كێكی قورسی ئا٤، چه‌كێكی ئۆتۆماتیكی بی كه‌ی سی و چه‌كێكی بۆمبهاوێژیان له‌ناوبرد. دوای چالاكییه‌كه سوپای توركی داگیركه‌ر به پشتیوانی كۆپته‌ری جۆری كۆبرا كوژراو و برینداره‌كانی له ناوچه‌كه گواسته‌وه. به فڕۆكه‌ی جه‌نگیش ناوچه‌ی شه‌هید شه‌ڕڤان، ده‌وروبه‌ری چه‌می لۆلان، دۆڵی لێلیكان و عه‌لی درێژی بۆردومان كرد. یه‌كینه‌كه‌ی ئێمه كه چالاكییه‌كه‌ی ئه‌نجام دا به‌سه‌لامه‌تی گه‌یشته‌وه بنكه‌كانی خۆی.
هه‌روه‌ها كاتژمێر ١٧ هێزه‌كانمان له دۆڵی عه‌لی درێژ چاودێریی گرووپێكی سه‌ربازه‌كانیان كرد و چالاكییه‌كیان له دژیان ئه‌نجام دا. سه‌ركه‌وتوانه له سه‌نگه‌ره‌كانی دوژمن درا و ٣ سه‌رباز كوژران و چه‌ندین سه‌ربازیش بریندار بوون. دوای چالاكییه‌كه سوپای تورك كوژراو و برینداره‌كانی به كۆپته‌ری جۆری سكۆرسكی له ناوچه‌كه هه‌ڵگرته‌وه.
هێرشی ئاسمانی
ڕۆژی ٢١ی ئایار\٣١ی گوڵان كاتژمێر ١٦:٣٠ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر هێرشێكی ئاسمانییان كرده سه‌ر گردی هه‌كاری له ناوچه‌ی مه‌تینانی سه‌ر به هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا. له هێرشه‌كه‌دا هیچ زیانێك به هێزه‌كانمان نه‌گه‌یشت.
s.m